1

بابه‌ت: ئه‌مه‌مه هۆندراوه‌یه‌ خۆم نوسیومه‌ بزانه‌ خۆشه‌

به‌ڕێزان سڵاو من هۆندراوه‌کم نوسیوه‌ ئه‌گه‌ر به‌دڵتانبو  به‌ (به‌ڵێ) جوابم به‌نه‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر به‌دڵتانه‌بو  به‌ (نه‌خێر) جوابم به‌ نه‌وه‌ ... فه‌رموون:


                   (خوای گه‌وره‌)



خوایه‌ تاکو ته‌نهایه‌   ************   بێ بابه‌یه‌و بێ دایه‌

خوڵقێنه‌ری دونیایه‌   ************   به‌هه‌شتیش موڵکی خویه‌

قورئانیش وته‌ی خوایه‌***********    دانه‌ری زه‌وی و ڕاگری

ئاسمان هه‌ر خوایه‌  ************    مرۆڤیش به‌نده‌ی خوایه‌

خوداش ناوی (الله‌) ************    به‌هێز و به‌توانایه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17fc16d13b.gif                http://kurdup.com/up/uploads/picture/11a28dd28b.gif

2

وه‌ڵام: ئه‌مه‌مه هۆندراوه‌یه‌ خۆم نوسیومه‌ بزانه‌ خۆشه‌

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یاوه‌ر گیان زۆر جوانه‌ خوا پاداشتت بداته‌وه‌ به‌خێر ئینشاءلله‌
تێبینیه‌کم هه‌بوو له‌ سه‌رهۆنراوه‌که‌ت گه‌ر قه‌بوولی که‌ی
ئه‌ویش له‌ سه‌ر ئه‌و رێزه‌ که‌ ده‌لێت (دانه‌ری زه‌وی و ڕاگری)
رێزی ئامه‌ژه‌ پیکراو قافیه‌که‌ی وه‌کو ئه‌وانی تر نیه‌
بۆ من پێش نیارده‌که‌م به‌م شێوه‌یه‌ بێت باشه‌ (رێ نیشانده‌ری دونیایه‌)
له‌ گه‌ل رێزم

[/size]

وازووه كه ت لادرا , وينه كه ريكلامى له سه ره , قه ده غه يه له يانه
به‌راستی زۆرزۆر به‌داخه‌وه‌ منتان ئازار دا به‌لابردنی وێنه‌ی واژووه‌که‌م من ئێره‌م به‌مالی دووه‌م دانابوو زۆر شتم هه‌بوو بۆ یانه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ ، به‌خوا ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌م بۆ دا‌نه‌نێنه‌وه‌ زیاتر به‌ژداری یانه‌ناکه‌م.. له‌گه‌ل رێزم

مه‌ڵێ ئه‌ی خوایه‌ خه‌مێکی گه‌وره‌م هه‌یه‌ ، بڵێ ئه‌ی خه‌م خوایه‌کی گه‌وره‌م هه‌یه‌

3

وه‌ڵام: ئه‌مه‌مه هۆندراوه‌یه‌ خۆم نوسیومه‌ بزانه‌ خۆشه‌

سڵاو ...
ببوره‌ من ئه‌لێم نه‌خێر.. 
چونكه‌ نوسنه‌كانت هه‌مووی ووته‌ی سه‌ر زاره‌ و ڕاسته‌قینه‌یه‌كه‌ هه‌موومان ئه‌زانین ...

خوا پاداشتت بداته‌وه‌ برا گیان به‌رده‌وامبه‌ ..

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: ئه‌مه‌مه هۆندراوه‌یه‌ خۆم نوسیومه‌ بزانه‌ خۆشه‌

سڵاو كاك یاوه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆت داوات كردووه‌ كه‌ به‌ "نه‌خێر" یان "به‌ڵێ" ئاگادارم بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ بابه‌ته‌كه‌ت بكه‌مه‌وه‌ منیش شتێك بڵێم: منیش هه‌مان ڕای كاك (سیروان)ــم هه‌یه.

به‌هیوای سه‌ركه‌وتن.‌

5

وه‌ڵام: ئه‌مه‌مه هۆندراوه‌یه‌ خۆم نوسیومه‌ بزانه‌ خۆشه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یاوه‌ر گیان زۆر جوانه‌
هۆنراوه‌یه‌کی شازه‌