بابه‌ت: ژیانی یاریزان ریكاردۆ كاكا
ڕیكاردۆ كاكا
یانه‌ی: ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی
هه‌ڵبژارده‌ی: به‌ڕازیل
ناو : ڕیكاردۆ ئیسیكسۆن سانتۆس لیتی (( كاكا ))
به‌رواری له‌دایك بوون : 22/04/1983
بالاَ : 184 سم
كێش : 73 كم
شوێنی یاریكردن : ناوه‌ند و هێڵی پێشه‌وه
باری كۆمهلاَیهتی : خێزاندار
جنسییه‌ی : به‌ڕازیلی
ناوی ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون :
ساوپاولۆ-به‌ڕازیل
ئه‌ی سی میلان-ئیتاڵیا
ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
هۆكاری ناساندنی به كاكا:
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ كردوه كاكا ناوی ته‌واوه‌تی خۆی ڕیكاردۆیه بهلاَم له‌به‌ر قورسی ناوه‌كه‌ی به‌لای برا
بچوكه‌كه‌یه‌وه به كاكا بانگی كردوه, پاشان ئه‌م ناوه به‌ناو ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه‌دا بلاَو بۆته‌وه, هه‌تا وای لێهات
له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌و ناوه بناسرێت.
منداڵی و ساوپاولۆ:
ڕیكاردۆ له شاری ساوپاولۆ له‌دایك بوه و ژیانی منداڵی خۆی له نێو كۆلاَنهكانی ئه‌و شاره‌دا بردۆته سه‌ر,
ڕیكاردۆ ده‌ڵێت : له كۆلاَنهكان و كه‌ناری ده‌ریاكاندا فێری یاری كردن بووم و تۆپی پێ چووه نێو خوێنمه‌وه.
پاش چه‌ند ساڵێك یانه‌ی ساوپاولۆ بۆندێكی به بڕێكی زۆر كه‌م پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه كرد,
بهلاَم كه‌سوكاره‌كه‌ی كاكا
حه‌زیان به ژیانێكی ساده بوو ئه‌مه‌ش وای له دایكی كاكا كرد كه ڕێگه بگرێت له چونی كوڕه‌كه‌ی
بۆ ئه‌و یانه‌یه و بڕیاری دا له لای خۆی بیهێڵێته‌وه.
گرنگی پێدانی ئه‌وروپا..........دوباره دایكی بڕیاری دا
سه‌ره‌تای ده‌كه‌وتنی هێزو توانی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌ڕازیل و یانه‌ی ساوپاولۆ له جامی لێبێرتادۆرێس,
زۆر یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان كرد به هه‌وڵی هێنانی كاكا له سه‌رو هه‌مویانه‌وه ڕیاڵ مه‌درید,
ئه‌یسی میلان و به‌رشه‌لۆنه بون.
له ناوه‌ندی ئه‌م گرینگی پێ دانه‌دا دووباره دایكی گه‌ڕایه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی كاكا,
كه هه‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی بۆ خۆش كرد بچێته ساوپاولۆ.
دایكی كاكا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باپیره‌ی كوڕه‌كه‌م له بنچینه‌دا ئیتاڵیه بۆیه وام پێ باشه كه سه‌ركه‌وتنی كاكا له ئیتاڵیا ببینم.
كه ئه‌مه‌ش بوه هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی بۆنده‌كه‌ی میلان , یانه ئیتاڵیه‌كه توانی كاكا بباته ڕیزه‌كانیه‌وه.
ئه‌و گۆڵه‌ی كاكا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه:
هیچ كه‌س ناتوانی گۆڵی یه‌كه‌می كاكا له‌گه‌ڵ میلان له كالچۆدا له‌بیر بكات, چونكه تاكه گۆڵی سه‌رسوڕهینه‌ری كاكا بوو
نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی بوو, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاری دێربی له به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌ر تۆماری كرد, كاكا ده‌ڵێ:
(دڵخۆشیم به گۆڵه‌كه زۆر گه‌وره بوو و ناتوانم ده‌ریببڕم, كاتێ منداڵ بووم سه‌یری ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی وه‌رزشم ده‌كرد كه باسی یاریه
دێربیه‌كانی ئه‌وروپایان ده‌كرد, ئه‌ستێره‌ی نێو یاریه‌كانم ده‌بینی چۆن گۆڵیان تۆمار ده‌كرد,
بیرم ده‌كرده‌وه كه چۆن ناویان ده‌چێته مێژوه‌وه و له بیر ناكرێن)
چونی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید:
پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یانه‌كی ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری دووه‌م له میژوودا (فلۆرێرتینۆ پێرێس) یه‌كه‌م به‌ڵێن
كه به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دا هێنانی كاكا بوو بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی شاهانه, به هۆی ئاره‌زووی كاكا وه بۆنده‌كه و خه‌ونه‌كانی بۆ
یاری كردن له ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به سود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندی نێوان پێرێز و گالیانی ڕیكاردۆ كاكا له مانگی ته‌موزی
2009 چوه ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید, شایانی وتنه بۆنده‌كه‌ی كاكا به سێهه‌م بۆندی گرانبه‌ها دێت له مێژوی تۆپی پێدا كه
بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ بوو.
ئه‌و یانانه‌ی بۆندیان له‌گه‌ڵ كاكا به‌ستوه:
ساڵ---------- له یانه‌ی----------------- بۆ یانه‌ی
2003 ساوپاولۆ-به‌ڕازیل ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2004 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2006 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
2009 ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
مه‌کۆی وه‌رزش