1

بابه‌ت: شه‌ربه‌تى پرقاڵى سوور بخۆره‌وه‌كێشى له‌شت داده‌به‌زێت

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌تازه‌ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وه ‌ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵى سوور ده‌بێته‌هۆى هێنانه‌خواره‌وه‌ى كێشى له‌شى مرۆڤ.

لێكۆڵه‌رانى ئیتاڵى له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵى سوور یارمه‌تیده‌ره‌بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ى كێشى له‌شى مرۆڤ .

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌زانایانى زانكۆى میلان به‌هاریكارى زانایانى په‌یمانگاى ئه‌وروپى بۆ زانسته‌كانى وه‌ره‌م له‌ئیتاڵیا گه‌یشتوونه‌ته‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌خواردنه‌وه‌ى جۆرێك له‌شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ ده‌بێته‌هۆى كاركردن له‌سه‌ر هێنانه‌خواره‌وه‌ى رِێژه‌ى چه‌ورییه‌كانى ناو له‌ش به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى هێنانه‌خواره‌وه‌ى كێش.

ئه‌مه‌و ئه‌و زانایانه‌هه‌ڵساون به‌ئه‌نجامدانى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌له‌سه‌ر مشك و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌كه‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵى سوور كه‌به‌پرته‌قاڵى (ئه‌بو سره‌) ناسراوه‌و له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵى سوور كه‌به‌پرته‌قاڵى خوێن ناسراوه‌ده‌بنه‌هۆى له‌ناوبردنى رِێژه‌چه‌ورییه‌كى زۆر له‌ناو له‌ش.

xayal.orgfree

2

وه‌ڵام: شه‌ربه‌تى پرقاڵى سوور بخۆره‌وه‌كێشى له‌شت داده‌به‌زێت

ده‌ست خۆش زانیاری یه‌كی به‌سووده‌هه‌ربژیت