بابهت: پیرەمێردێكی كورد (250) نەوەی هەیە
[center](نعمە ئەلدوس) كە كوردێكی دانیشتووی پارێزگای درعای وڵاتی سوریایە،
تەمەنی (109) ساڵەو خاوەنی (250) نەوەیە!.
ئەم پیرەمێردە خاوەنی (5) كوڕو كچە،
گەورەترین منداڵی تەمەنی (90) ساڵە.
لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پێگەی ئینتەرنێتی (الرای) ڕایگەیاند:
تەندروستیم باشەو هۆكاری ئەم تەمەندرێژییەی گێڕایەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژ لە كاتی خۆیداو
خواردنی شیرو خورماش بەشێوەیەكی بەردەوام.
[/center]