بابه‌ت: بۆچی مه‌یمون مۆز ده‌خوات
بۆچی مه‌یمون مۆز ده‌خوات!
بۆچی مه‌یمون هه‌رده‌م چالاكه؟؟!! له‌سه‌ر زه‌وی دانانیشێت، هه‌ر له‌م دار بۆ ئه‌ودار باز ده‌دات؟؟!! زانایان تاقیكردنه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر مه‌یمون و مۆز كرد، هه‌تا گه‌یشتنه چه‌ند راستییه‌كی سه‌یر.
زانایان مۆزیان له‌سه‌ر مرۆڤ كرد، شتی سه‌یریان تیا به‌دی كرد: مۆز سێ شه‌كره‌مه‌نی سروشتی تیایه (سكرۆز و شه‌كری میوه‌و گلۆكۆز)، سه‌ره‌ڕای ریشاڵه‌كان، مۆز بڕێكی گه‌وره‌و چه‌سپاوو یه‌كسه‌ری وزه ده‌به‌خشێت. توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌لماندویه‌تی كه ته‌نها دوو مۆز ئه‌وه‌نده وزه ده‌كات به‌شی (90) خولهك مه‌شقی وه‌رزشی ده‌كات، جا سه‌یر نیه مۆز یه‌كه‌مین خۆراكی وه‌رزشكاره دیاره‌كان بێت. به‌ڵام مۆز ته‌نها وزه نابه‌خشێت، به‌ڵكو چالاكی و ته‌ندروستیش ده‌به‌خشێت و یارمه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر زۆر نه‌خۆشی.
خه‌مۆكی:
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دوچاری خه‌مۆكی بوون، به‌خواردنی مۆز هه‌ستیان به چاكتربوون كردوه، چونكه مۆز (ترایبتۆفان)ی تێدایه، جۆره پرۆتینێكه له‌ش ده‌یگۆڕێت بۆ (سیرۆتنیۆم)، كه حه‌سانه‌وه‌و خاوبونه‌وه به‌له‌ش ده‌به‌خشێت و مه‌زاج چاك ده‌كات و واده‌كات هه‌ست به‌خۆشی بكه‌ین.
كه‌مخوێنی:
مۆز بڕێكی زۆری ئاسنی تێدایه، هه‌روا هانده‌ری دروستكردنی (هیۆگلۆبین)ه له خوێندا و یاریده‌ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی.
فشاری خوێن:
ئه‌و میوه بڕێكی یه‌كجار زۆری پۆتاسیۆم تێدایه‌و خوێی زۆر كه‌مه، به‌مه‌ش ده‌بێته میوه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ رێگری له فشاری خوێن.
هاندانی توانای مێشك:
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه 200 قوتابی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ نانی به‌یانی و چێشته‌نگاو و نیوه‌ڕۆ مۆزیان پێدرا، بۆ هاندانی توانای مێشكیان. توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندی كه ئه‌و میوانه‌ی پۆتاسیۆمی زۆره، توانای مێشكی قوتابیان هانده‌دات و واده‌كات زیاتر فێربن.
قه‌بزی:
مۆز ریشاڵی زۆری تێدایه، بۆیه بوونی له‌ناو خۆراكه‌كاندا یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاری سروشتی گه‌ده ده‌دات، هه‌روا به‌بێ داووده‌رمانی سكچون یارمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفتی قه‌بزی ده‌دات.
ترشانی گه‌ده:
مۆز كاریگه‌رییه‌كی سروشتی هه‌یه له هاوسه‌نگكردنی ترشیی جه‌سته، خواردنی مۆز هانده‌ره بۆ رزگاربوون له ترشانی گه‌ده.
دڵ تێكچوونی به‌یانیان:
مۆز بۆ ئافره‌ته سكپڕهكانیش زۆرچاكه، گه‌ده هێمن ده‌كاته‌وه‌و شادی له جه‌سته ده‌به‌خشێت و خۆراكیش به كۆرپه ده‌دات.
گه‌ستنی مێروه‌كان:
به‌رله به‌كارهێنانی كرێم و مه‌رهه‌م، به‌رگه سپیه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی مۆز به شوێنی گه‌ستنی مێروهكاندا بهێنه و نایه‌ڵێت سوربێته‌وه‌و بئاوسێت.
ده‌ماره‌كان:
مۆز له كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین b ده‌وڵه‌مه‌نده كه یارمه‌تی هێوربونه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌ماره‌كان ده‌دات.
زیادیی كێش و كار
: ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی په‌یمانگای ده‌رونزانی له نه‌مسا ئه‌نجامی داوه ده‌ریخستوه كه سه‌رقاڵیی به كار‌و فشاره‌كانی واده‌كات نه‌سته‌له‌و چپسی زۆر بخورێت، كه ده‌ركه‌وت قه‌ڵه‌ویی زیاد له (5000) فه‌رمانبه‌ر بۆ زۆریی و فشاری كاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن نه‌كه‌یت، پێویسته ئاستی شه‌كر له‌خوێندا بپارێزیت، به‌وه‌ی هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك ژه‌مه خۆراكێكی سوكی پڕ له كاربۆهێدرات و ڤیتانینه خۆراكدهرهكان بخوات، ده‌ركه‌وت كه مۆز زیاتر گونجاوه بۆ رێگری له قه‌ڵه‌وی.
سوتانه‌وه‌ی گه‌ده:
مۆز بۆ چاره‌سه‌ری تێكچونه‌كانی گه‌ده به‌كارده‌هێنرێت چونكه زۆر نه‌رمه. مۆز تاكه میوه‌ی خاوه كه ده‌كرێت له‌كاتی نه‌خۆشیدا به‌بێ ترس بخورێت، ترشیی گه‌ده هاوسه‌نگ ده‌كات و هه‌وكردنی دیواری گه‌ده سوك ده‌كات.
راگرتنی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش:
زۆر بیروباوه‌ڕ پێی وایه مۆز پله‌ی گه‌رمیی سروشتیی له‌ش داده‌به‌زێنێت و به‌دڵی ئافره‌ته دوگیانهكانه. له تایلاند ئافره‌ته دووگیانه‌كان مۆز ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان له پله‌ی گه‌رمییه‌كی هاوسه‌نگدا له‌دایك بێت.
تێكچوونی مه‌زاجه وه‌رزیه‌كان (خه‌م):
مۆر یاریده‌ده‌ره بۆ سوككردنی ئه‌و شێوانه سۆزدارییه وهرزیهی هه‌ندێكجار دوچاری مرۆڤ ده‌بێت، چونكه مادده‌ی تریۆتۆفانی تێدایه.
جگه‌ره‌كێشان
: مۆز یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن. چونكه ڤیتامینه‌كانی b6 و b12ی تێدایه، سه‌ره‌ڕای پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم، هه‌روه‌ك هاوكاری جه‌سته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه‌كانی نیكۆتین رزگاری بێت.
ماندووبوون:
پۆتاسیۆم كانزایه‌كی زیندوه، یارمه‌تی هاوسه‌نگیی لێدانی دڵ ده‌دات، هانی ناردنی ئۆكسجین بۆ ده‌ماغ ده‌دات و هاوسه‌نگیی ئاو له جه‌سته‌دا رێك ده‌خات. له‌كاتی ماندویهتیدا ئاستی (الایچ) به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئاستی پۆتاسیۆم كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌خواردنی مۆز هاوسه‌نگیه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سوڕی مانگانه:
پێش و له‌ماوه‌ی سوڕی مانگانه خواردنی مۆز بۆ هێوركردنه‌وه به‌سه، چونكه ئاستی گلۆكۆز له خوێندا رێكده‌خات كه مه‌زاج چاك ده‌كات و ڤیتامین b6 به‌له‌ش ده‌دات و ئازار هێور ده‌كاته‌وه.
سهكتهكان:
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی گۆڤاری نیوئینگلاندی پزیشكی، خواردنی مۆز وه‌ك سیسته‌مێكی رێك‌وپێك مه‌ترسیی مه‌رگ به سه‌كته به‌رێژه‌ی 40% كه‌م ده‌كاته‌وه. پێشتر ده‌وترا كه رۆژانه سێوێك له پزیشك به‌دورت ده‌خات، به‌ڵام مۆز چوار ئه‌وه‌نده پرۆتین و دوو ئه‌وه‌نده كاربۆهێدرات و سێ ئه‌وه‌نده فسفۆڕ و پێنج ئه‌وه‌نده ڤیتامین a و ئاسن و دووئه‌وه‌نده ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه‌و له پۆتاسیۆمیش ده‌وڵه‌مه‌نده. به‌و پێیه بێت ده‌بێ بڵێین رۆژانه مۆزێك له پزیشك به‌دورت ده‌خات.
سه‌رچاوه نێت بۆ کورد