بابه‌ت: به‌هجه‌ت یه‌حیا
عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- (به‌هجه‌ت یه‌حیا) له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "ئه‌لبومێكی تازه‌ی گۆرانی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی (سپێده‌ی سۆزێكی مه‌ستانه) كه پێكهاتووه له (7) تراكی گۆرانی".
(سپێده‌ی سۆزێكی مه‌ستانه) ناونیشانی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (به‌هجه‌ت یه‌حیا)یه، كه پێكهاتووه له (7) تراكی گۆرانی، سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی دانراوه.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند به په‌یامنێر رایگه‌یاند "ئه‌م ئه‌لبومه تازه‌یه پێكهاتووه له حه‌وت تراكی گۆرانی، شه‌ش له گۆرانییه‌كان هۆنراوه‌ی شاعیر (هێمنی مام نادر)ـه، كه ئه‌مانه‌ن (وه‌ره ئه‌مشه‌و، سپێده‌ی سۆزێكی مه‌ستانه، هه‌توان، نه‌مكرد ئۆخه‌ی، به‌یادی ئێوه، حاڵی گریان)، یه‌كێك له گۆرانییه‌كانیش هۆنراوه‌ی شاعیر (نه‌ورۆز عه‌باس)ـه به‌ناوی
(نامه‌ی دایكێك)".
كاری موزیكی ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن (كارزان مه‌حمود) دانراوه، كاری (میكس و ماسترین) له‌ستۆدیۆی (لانه‌ی ده‌نگ) له‌لایه‌ن (ئارا ئه‌حمه‌د)ـه‌وه جێ به‌جێكراوه، كاری موزیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (كارزان مه‌حمود) به ئامێری (تار، سێ‌تار، عود، ده‌ف، زه‌رب) ژه‌نراوه.
هونه‌رمه‌ند (توانا خورشید) به‌كه‌مانچه.
هونه‌رمه‌ند (رێبین سالار) به ئامێری سه‌نتور.
هونه‌رمه‌ند (ئامانج یه‌حیا) به ڤیۆلا و ڤۆلین.
هونه‌رمه‌ند (كاوان مه‌حمود) به ده‌ف.
كۆمیكۆ ئۆكۆمۆرا له‌گۆرانی (نامه‌ی دایكێك)دا به پیانۆ و ده‌نگ به‌شداری كردووه.
به‌هجه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و ئه‌لبومه له رێگه‌ی به‌شی هونه‌ری رادیۆی (نه‌وا) چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (به‌هجه‌ت یه‌حیا) ساڵانێكه له هه‌نده‌ران و ئێستاكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومی گۆرانییه و له دوای ئه‌لبوومی (فه‌نابوون) كه پێكهاتبوو له (7) گۆرانی له ساڵی (2006) دا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانی خۆیه‌تی به‌رهه‌می دێنێت.
س\هێڤۆهێلینا[/size]