بابه‌ت: ئازۆری مانگی8 یه‌كه‌می یاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات به‌ڕاهێنه‌رایه‌تی پڕاندێلی
[size=24]به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی La Repubblicaـی ئیتاڵی ئه‌وا ڕاهێنه‌ری تازه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵێ چێزاری پڕاندێلی بڕیاریدا له 11ـی مانگی ئۆگه‌ست یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجام بدات له ڵه‌نده‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كه ئه‌وا ئازۆری ده‌یه‌وێت یاری به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردانه میسر ، كۆت دیڤوار ، ئۆڕۆگوای یاری بكات له‌سه‌ر یاریگای كڕاڤین كوتاج تایبه‌ت به یانه‌ی فولهام.
به‌مه‌ش ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه بۆ پڕاندێلی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كتیكی خۆی له یاری بسه‌لمێنێت و كاره‌ساته‌كه‌ی جامی جیهانی له بیری ئیتاڵییه‌كان بباته ده‌ره‌وه.
ئێستا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئابێتی خه‌ریكی گفتوگۆ كردنه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ یه‌كێتیه‌كه له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی ڕكابه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كرێت.[/size]یاریگا