بابه‌ت: پایسكیل لێبخوره و خۆت له‌قه‌ڵه‌وه‌ی رزگار بكه
PNA- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ده‌ریخستووه كه باشترین رێگاچاره بۆ دابه‌زاندنی كێشى له‌شی مرۆڤ، لێخورینی پایسكیله.
كۆمه‌ڵێك زاناى ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایانكرد كه لێخوڕینی پایسكیل كاراترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون و ده‌یانه‌وێت له‌و قه‌ڵه‌وییه رزگارییان ببێت.
زاناكان ئه‌وه‌شیان وتووه كه رۆژانه لێخورینى پایسكیل بۆماوه‌ى 5ده‌قیقه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێشى له‌ش به‌تایبه تى بۆ ئافره‌ت چونكه ئافره‌تان هه‌تاوه‌كو زیاتر پایسكیل لێبوخڕن كێشی له‌شیان زیاتر داده‌به‌زێت.
شایه‌نی باسه له‌سه‌د اشازده‌ی مێردمندالاَنی ئه‌مه‌ریكا دووچاری كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی بونه‌ته‌وه