1

بابه‌ت: بـــــــــــێ‌ وه‌فـــــــــــا

ڕۆژانــــێ‌ بـوو ســه‌مـات ئـه‌كـرد لـه‌بـه‌رده‌مـمـا خـۆتت ئــه‌نــوان
چـــی خـه‌مــی مـن هـه‌بـو ئـه‌تـخـوارد گـوڵـت له‌ ڕێگه‌كه‌م ده‌ڕوان
دڵــــت تـــه‌واو داگــیر كــردم شـه‌یدات كـردم بـه‌عـه‌شـقـی خــۆت
مـنــــیـش ژیـانـم پـێ‌ بـه‌خـشـیـت چـــاوم كـرده‌ چـرای رێ بـــۆت
بـیــرتـه‌ ڕۆژێـك گـوڵـت پـێ بـــوو ده‌سـتـم هـێنـا لـێـت وه‌رگـــرم
گـــوڵـــه‌كــه‌ت لابـــرد بــۆ ئــه‌وه‌ی لــه‌جــێـی ده‌سته‌كـــانت بگرم
ووتــت هـــاتـــــووم بـیـسـه‌لـمـێنم عـه‌شـقـت لـه‌دڵـم ده‌رنــاچــێ‌
هـــه‌مــوو كــات تــامــه‌زرۆی ئــه‌وه‌م بـیـكه‌م لـــه‌ لێوانت مـاچـێ‌
گــشـت جێ‌ ژوانـێ‌ ئـه‌نـه‌خـشـێنـم بـه‌مـاچ و یـــادگـاری شـیریـن
شـه‌وانـه‌ جـێـی مـاچـه‌كانـت هـــه‌تــــــا بـه‌یـانـی بـــۆت ده‌گـــرین
واتـێكـه‌ڵـی ژیـنـم بـوبـوی قـه‌ت بــــیرم لـــــه‌لای خــه‌م نـــه‌بــوو
لـــه‌ دڵــمــا بــاســی دابــڕان بـــه‌ هــیـچ جـۆرێ‌ بــونــی نــه‌بوو
هـــێـنـده‌ی نـه‌بـرد تــۆ ئــاشـنـا بــووی به‌كه‌سێكی ســه‌رمایه‌ دار
یــادگـــاریـه‌كـانـت پــێ‌ كــردم بــــه‌شـیــوه‌ن و گــریـــــان و زار
ئـیــتر دڵـنیــا بــووم لـــه‌دڵــت عـــه‌شقــی تــۆ بـــه‌س بۆ سامانه‌
ئـه‌گــریـم بـۆ ئــه‌و جــێ‌ ژوانــانه‌ی ماچ دیاری بوو له‌به‌یــنــمانا
گـــه‌ر عـــه‌شــق وابێ‌ له‌تــۆم دی ئیـــتر بـــاوه‌ڕ بــه‌كـه‌س ناكه‌م
دڵی پــڕ ســۆز و  ئــــه‌وینــم پێشـــكه‌شـــــی  بــێ‌ وه‌فــا نـــاكه‌م

SAMAN

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-upea9e2d1bf7.jpg

2

وه‌ڵام: بـــــــــــێ‌ وه‌فـــــــــــا

ده‌ست خۆش کاکه‌ سامان گیان هه‌ر به‌رده‌وام بی

3

وه‌ڵام: بـــــــــــێ‌ وه‌فـــــــــــا

ده ستت خوش بيت زور خوش بوو

هه موو شه وي
نيكا ي حاوم فرميسك ئه كات
نازانم جون دلم رازي بكه م
كه دوريت قبول بكات