1

بابه‌ت: (له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

(له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

----   / رِۆژى سه‌روه‌رى نیشتمانى له‌ (عێراق).

0713 / شارى (مارده‌) له‌دواى گه‌مارۆدانى یه‌ك ساڵه‌ كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى موسڵمانه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تى (موساى كورِى نه‌سیر).

1470 / له‌دایك بوونى (شارلى هه‌شته‌م) پاشاى (فه‌ره‌نسا).

1503 / له‌دایك بوونى (یۆهان فریدریش) سه‌رۆكى یه‌كێتى (ساكسۆنیا).

1579 / كۆچى دوایى (ولیه‌م پارنست) دۆزه‌ره‌وه‌ى (هۆڵه‌ندى).

1908 / رِوودانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى (تۆنگۆسكا) له‌ (سیبریا) ى (پروسیا).

1911 / له‌دایك بوونى (چیسلاس میلۆش) شاعیرى (پۆڵه‌ندى).

1917 / له‌دایك بوونى (لینا هۆرن) ئه‌كته‌رى سینه‌مایى (ئه‌مریكى).

1919 / كۆچى دوایى (جۆن ویلیه‌م ریلیه‌) زاناى فیزیاوى (ئینگلیزى).

1920 / هه‌ڵگیرانى شۆرِشى بیست له‌ (عێراق) كه‌ (كورد) رِۆڵێكى به‌رچاوى تێداگێرِا.

1925 / (شێخ سه‌عیدى پیران) و (46) كه‌س له‌هاورِێیانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتى (توركیا) له‌سێداره‌دران.

1926 / له‌دایك بوونى (پۆل برگ) زاناى كیمیاوى سروشتى (ئه‌مریكى).

1934 / كۆچى دوایى (كۆرت فۆن شلایخه‌ر) راوێژكارى (ئه‌ڵمانیا).

1935 / بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌شارى (كیتا) ى (پاكستانى) داو به‌هۆیه‌وه‌ (26) هه‌زار كه‌س گیانى له‌ده‌ستدا.

1936 / له‌دایك بوونى (ئاسیا جه‌بار) نووسه‌رى (جه‌زائیر) ى.

1946 / هه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌شه‌ نه‌وتى (كوه‌یت) ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.

1954 / له‌دایك بوونى (سێرج سه‌ركیسیان) سه‌رۆكى (ئه‌رمینیا).

1960 / سه‌ربه‌خۆیى (كۆنگۆى كینشاسا) له‌ (به‌لجیكا).

1962 / ده‌رچوونى گه‌ڵاڵه‌ نامه‌ى (كارى نیشتمانى) له‌ (میسر).

1966 / له‌دایك بوونى (مایك تایسۆن) یاریزانى بۆكسێنى (ئه‌مریكى).

1967 / واژوكردنى رِێككه‌وتنامه‌ى به‌رگرى عه‌ره‌بى هاوبه‌شى له‌نێوان (شا حوسێن و جه‌مال عه‌بدولناسر).

1967 / كۆچى دوایى (شوكرى قوه‌تلى) سه‌رۆكى (سوریا).

1970 / كۆچى دوایى ئه‌دیبى (میسر) ى (مه‌حه‌مه‌د عبدالحلیم عبدالله) له‌ته‌مه‌نى (57) ساڵیدا.

1971 / كۆچى دوایى فه‌قیهى گه‌وره‌ى (میسر) ى (عه‌بدولره‌زاق سه‌نهورى).

1971 / درێژترین رِۆژگیران له‌سه‌ده‌ى بیسته‌م رِوویدا.

1980 / ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش رِێگرى كرد له‌خستنه‌ سه‌رى شارى (قودس) بۆ (ئیسرائیل).

1989 / كوده‌تاى به‌ره‌ى ئیسلامى نه‌ته‌وه‌یى له‌ (سودان) به‌سه‌ر سیسته‌مى (دیموكراتى فره‌یى) له‌و ووڵاته‌دا.

1991 / هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى جیاوازى رِه‌گه‌زپه‌رستى له‌ (باشوورى ئه‌فریقیا).

1995 / پێشه‌وا (حه‌سونه‌ نه‌واوى) بووه‌ پێشه‌واى زانكۆى (ئه‌زهه‌ر).

1996 / (لیۆناردۆ فه‌رناندیز) بووه‌ سه‌رۆكى (دۆمه‌نیكان).

1997 / بڵاوبوونه‌وه‌ى رِۆمانى (هارى پۆته‌ر) ى به‌ناوبانگ له‌لایه‌ن (ج، ك، رۆله‌نگ).

2004 / ده‌سه‌ڵاتدارێتى (عێراقى) (سه‌دام حوسێن) و (11) كه‌س له‌سه‌رانى ئه‌و رِژێمه‌ى دایه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌كانى (ئه‌مریكا).

2009 / فرِۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى (یه‌مه‌ن) ى له‌ئاوه‌كانى زه‌ریاى (هیندى) كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌له‌سه‌رى (153) كه‌س هه‌بوون

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17fc16d13b.gif                http://kurdup.com/up/uploads/picture/11a28dd28b.gif

2

وه‌ڵام: (له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ یاوه‌ر زۆر جوانه‌  ماندوو نه‌بی

وازووه كه ت لادرا , وينه كه ريكلامى له سه ره , قه ده غه يه له يانه
به‌راستی زۆرزۆر به‌داخه‌وه‌ منتان ئازار دا به‌لابردنی وێنه‌ی واژووه‌که‌م من ئێره‌م به‌مالی دووه‌م دانابوو زۆر شتم هه‌بوو بۆ یانه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ ، به‌خوا ئه‌گه‌ر وێنه‌که‌م بۆ دا‌نه‌نێنه‌وه‌ زیاتر به‌ژداری یانه‌ناکه‌م.. له‌گه‌ل رێزم

مه‌ڵێ ئه‌ی خوایه‌ خه‌مێکی گه‌وره‌م هه‌یه‌ ، بڵێ ئه‌ی خه‌م خوایه‌کی گه‌وره‌م هه‌یه‌

3

وه‌ڵام: (له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وامی هه‌بووایه‌ خۆش بوو.

4

وه‌ڵام: (له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

dast   xosh
mnish  lagal aw  rayam  baraste  pewesta
ka  rozhana  bzanin  ka  che  roe dawa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

5

وه‌ڵام: (له ‌رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010

ده‌ست خۆش کاکه‌یاوه‌ر گیان