بابه‌ت: پیكێ و ڕامۆس سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر یاری پاڕاگوای داناوه
هه‌ردوو یاریزانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی جێرارد پیكێ و سێرجیۆ ڕامۆس سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پاڕاگوای دانا ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هاوسێی خۆیان به ئه‌نجامی 1-0.
پیكێ له لێدوانێكیدا ووتی…”به‌و تیپه ده‌توانین سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر هه‌ر تیپێك وه توانیمان ئه‌ركی خۆمان به باشترین شێوه به ئه‌نجام بگه‌ینین،ده‌مانزانی كه‌وا یارییه‌كی گران ده‌بێت،له دوای تۆمار كردنی گۆڵه‌كه توانیمان به باشترین شێوه كۆنتڕۆڵی یاریگا بكه‌ین و چه‌ندین چانسی مه‌ترسیدارمان دروست كرد،له گێمی دووه‌می یارییه‌كه توانیمان كاری پاڵه‌وان پێشكه‌ش بكه‌ین”.
“ئه‌م بردنه‌وه‌یه زۆر پێویست بوو وه ئێستا بیر له پاڕاگوای ده‌كه‌ینه‌وه”.
له لایه‌كی تره‌وه سێرجیۆ ڕامۆس دڵخۆشی خۆی ده‌رخست دوای پێكشه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز له یاری ڕابردوو و دووپاتی كرده كه‌وا پێویسته ڕێز له حه‌زه‌كانی پاڕاگوای بگیرێت.
ڕامۆس ووتی…”گرنگترین شت تیپه،ئێمه ئێستا له ئاستێكی بهرزـداین،به‌ڵام ئه‌مه جامی جیهانیه،ئێمه ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ری زۆر به‌هێز ده‌بینه‌وه بۆیه پێویسته ئارام بین چونكه ئه‌وان یاریزانی زۆر خێران و له توانایاندا هه‌یه به‌ره‌نگاری هێڕشی پێچه‌وانه ببنه‌وه،متمانه‌یه‌كی زۆرمان به خۆمان هه‌یه”.
“ئێمه گروپێكی زۆر باشین به‌ڵام نابێت نا ڕێزی به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نیشان بده‌ین
yariga