1

بابه‌ت: ئه‌گه‌ر ناتوانيت پێبکه‌ني!پێبکه‌نه‌

[size=16]ئه‌گه‌رچي ڕاستييه‌ك له‌وه‌دا هه‌بێت كه‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌ي پێده‌ده‌ن كه‌ مناڵ 20 ئه‌وه‌نده‌ي گه‌وره‌ پێده‌كه‌نێت له‌ڕۆژێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ توانامان هه‌يه‌ كه‌وه‌ك مناڵ پێبكه‌نين. سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي كه‌ ئێمه‌ لێره‌و له‌وێ گوێمان لێده‌بێت و ده‌يخوێنينه‌وه‌ كه‌ پێكه‌نين چ سودمه‌نديه‌كي تايبه‌تي تيايه كه‌چي ئيمه‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵي و ڕاكه‌ ڕاكو بيركردنه‌وه‌ي گه‌ورانه‌مان ئه‌و پێكه‌نينه‌ سروشتييه‌مان له‌بير ده‌چێته‌وه‌ كه‌ خۆي ئاماده‌كراوه‌ له‌ خودي خۆماندا.

هه‌ر بۆ به‌بيرهاتنه‌وه‌تان پێكه‌نين( هۆرمۆني ئيندۆرفين له‌ له‌شدا به‌رزده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئازار شكێنه، هۆرمۆني ئه‌درينا‌لين و نۆر ئه‌درينا‌لين له‌گه‌ڵ كۆرتيزۆڵ كه‌ له‌ كاتي سترێس/ گرژبووني ده‌روونيدا به‌رز ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتي پێكه‌نيندا ده‌چنه‌ نزمترين ئاست، مه‌ساجێكه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كاني ناوه‌وه‌مان وه‌ك دڵ و كۆئه‌ندامي هه‌ناسه‌ ‌و هه‌رس و زۆرێك له‌ ماسولكه‌كاني ده‌موچاو سك و مل و پشت ، بيركردنه‌وه‌مان گه‌شبينتر ده‌بێت، ڕوومان خۆش ده‌بێت و باشتر و ئاسانتر ده‌توانين په‌يوه‌ندي ببه‌ستين، وزه‌يه‌كي نوێ وه‌رده‌گرين و چالاكتر ده‌بين ، خه‌ومان خۆشتر ده‌بێت) ئه‌مانه‌و زۆر سوودي ترو زۆر وته‌ي به‌نرخ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكه‌نين ووتراوه‌ كه‌ ناسراوتريان ( پێكه‌نين ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات)



نابێت نموونه‌ي (نۆرمان كوسين) ي ئه‌مه‌ريكاييمان له‌بيربچێت كه‌ تواني به‌ پێكه‌نين سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر نه‌خۆشيه‌ كوشنده‌كه‌يدا. ناوبراو به‌هۆي كۆكرنه‌وه‌ي بابه‌ت و وێنه ‌و فليمي كۆميديه‌وه‌ شه‌وانه‌ به‌ 15 خوله‌ك پێكه‌نين ده‌يتواني 2 كاتژمێر به‌ بێ ئازار بخه‌وێت، هه‌تا تواني كۆتاي به‌ ئازاره‌كه‌ي بهێنێت و باشتر بژي. ژيان دروست بوه‌و ئێمه‌ش ئێستا له‌م پڕۆسه‌يه‌دا ئاماده‌و به‌ژدارين ئه‌گه‌ر چي هاتنه‌ دونياو ژيانمان له‌ ده‌سه‌ڵاتي خۆماندا نه‌بووه‌ ، به‌ڵام بي َمانا نيه‌؟!
زۆربه‌مان به‌هۆي سه‌ختي و ململانێكردني له‌گه‌ڵ ئه‌م ژيانه‌دا دووچاري جۆرێك له‌ شكه‌ستي و بێ هيواي ده‌بێت، به‌ڵام ئايا خۆدان به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ ژيان و گرژبوون و كۆكردنه‌وه‌ي وێنه‌ي خراپ و ناخۆش له‌ مێشكدا چاره‌سه‌ره‌ وا به‌ره‌و كوێ ده‌مانبات؟ له‌كاتێكدا كه‌ تۆ خۆشت نازانيت چه‌نده‌ ده‌ژيت! ( گرنگ ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌ بژيت به‌ڵكو چۆن ده‌ژيت).
هيچ گومانێك له‌وه‌دا نيه‌ كه‌ ژينگه‌ و كاريگه‌رييه‌كي ڕاسته‌وخۆي هه‌يه‌ به‌سه‌ر چۆنيه‌تي ژيانمان و بيركردنه‌وه‌مان به‌ڵام ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌ بكه‌ين به‌ هۆيه‌كي سه‌ره‌كي بۆ خۆشي وه‌رگرتنمان له‌ ژيان. ئێمه‌ له‌ هه‌ر ژينگه‌و شوێنێكدابين ده‌تونين هه‌ندێ ڕاهێنان به‌ ده‌روونمان بكه‌ين. ڕاهێنانێك به‌ بيركردنه‌وه‌مان كه‌ ببێته‌ هۆي گۆڕانكاري له‌ بيركردنه‌وه‌ماندا سه‌باره‌ت به‌خۆمان و ده‌وروبه‌رمان، پاشانيش ته‌ندروستيت باشتر بكات و ده‌روونت به‌هێز.
هاوڕێيه‌كم كه‌ له‌ يه‌كێكك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانييه‌كاندا كارده‌كات پێي ووتم: ( چۆن بتوانم پێبكه‌نم كه‌ هه‌مێشه‌ وێنه‌ي شه‌ڕو خوێن و ناهه‌قي ببينم!؟) ئه‌مه‌ نمونه‌ي ته‌نها كه‌سێكه‌ كه‌ ده‌كرێ ببێته‌ نمونه‌ي زۆرێك كه‌ به‌م شێوه‌يه‌ بيرده‌كه‌نه‌وه‌. ڕێنمايي من بۆ تۆي به‌ڕێز كه‌ ده‌ته‌وێت پێكه‌نينت زۆرتر بكه‌يت ڕۆژانه‌ به‌ڵام هيچ خۆشييه‌ك نادۆزيته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵيدا پێبكه‌نيت ، ئه‌م ته‌كنيكانه‌ تاقي بكه‌ره‌وه‌ :
● به‌رامبه‌ر به‌ ئاوێنه‌كه‌ت بوه‌سته‌و سه‌يري خۆت بكه‌. پاشان هه‌ندێ زه‌رده‌خه‌نه‌ بۆ خۆت بكه‌ و پێبكه‌نه‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا (ئه‌گه‌ر به‌ درۆشبێت). كاريگه‌ري باشي هه‌يه‌ و واده‌كات تۆ ئاسانتر پێبكه‌نيت.
● ده‌توانيت دابنيشيت، چاوت دابخه‌يت و هاناسه‌ به‌ هێواشي بده‌يت هه‌تا خاوده‌بيته‌وه. كه‌ زانيت خاوبويته‌‌وه‌ وێنه‌ي بارێك بخه‌ره‌ به‌رچاوت كه‌ له‌وێدا زۆر پێكه‌نيبيت. كه‌ هه‌ناسه‌ هه‌‌ڵده‌مژيت وينه‌كه‌ بخه‌ره‌ به‌ر چاوت ، كه‌ هه‌ناسه‌ ئه‌ده‌يته‌ ده‌ره‌وه‌ پێكه‌نينه‌كه‌ بكه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وكاته‌ي كه‌ تۆ پێكه‌نيبووي.
● بابه‌ت يان وێنه‌ و فليمي كۆميدي سه‌ير بكه‌ .
● به‌ گروپ پێبكه‌نه‌ يان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتا رۆژي 5 خوله‌ك ته‌رخان بكه‌ كه‌ سه‌يري يه‌كتربكه‌ن و پێبكه‌نن. ئه‌مه ته‌كنيكه‌يان سه‌ركه‌وتوترينيانه‌ و له‌ مۆمبێي له‌ هينديستان به‌يانيان نزيكه‌ي 200000 كه‌س له‌ پاركێكدا كۆده‌بنه‌وه‌ و پێده‌كه‌نن له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بۆ ئه‌وه‌ي كه‌ چوونه‌ سه‌ركاره‌كانيان به‌ وزه‌و دڵخۆشييه‌وه‌ كاربكه‌ن. ( كه‌يبێت ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ باشانه‌ له‌ كوردستاندا ببێته‌ كرده‌وه‌يه‌كي سروشتي گشتي له‌ پێناو هێزێكي باشترو خۆشه‌ويستي بۆ كاركرد).
پڕۆفيسۆر دكتۆر لاش- ئێريك ئۆنيستۆڵ له‌ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيدا ئه‌وه‌ي پيشاندا كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ درۆش زه‌رده‌خه‌نه‌ بكات هه‌ندي گۆڕانكاري باش له‌ هۆرمۆنه‌كاندا دروست ده‌بێت كه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ ته‌ندروستييه‌كي باشتر. له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ي سه‌لماند كه‌ پێكه‌نينيك كه‌ له‌ دڵه‌وه‌بێت يان باشتر بڵێين به‌ قاقا پێكه‌نين باشترين كاريگه‌ري هه‌يه‌و هه‌موو ئه‌و سوودانه‌ي كه‌ باسمان لێوكرد دێنه‌ ده‌روون و جه‌سته‌ته‌وه‌.
له‌بيرت نه‌چێ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا پێبكه‌نه‌ نه‌ك به‌خه‌ڵك.[/size]

شه‌قلاوه‌ پۆست

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناتوانيت پێبکه‌ني!پێبکه‌نه‌

hhhhhhhhhhhh

wala mn lawanaya la rozheka 7  8  kat zhmer bas pe bkanmmmmm:D

dast xooooooosh bra gean

http://kurdup.com/up/uploads/picture/92e704aba5.jpg


http://kurdup.com/up/uploads/picture/793059c2de.jpg


                                  EwA NiMuNaN