بابه‌ت: (-( زه نـــگــی تــه لــه فــون )-)
[size=20]زه نـــگــی تـــه لـــه فـــون
نیوه شه‌وه و دوا دره‌ختی شه‌قامه‌كان نوقمی شه‌ون
نیوه شه‌وه و دوا سه‌رخۆشی كۆڵانه‌كان نوقمی خه‌ون
منیش ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌رپا شكاوه‌كه‌م رِاكشاوم
خامۆش ئه‌ڵێ ی ئاسه‌واری ووڵاتێكی دارِوخاوم
غوربه‌ت نمه‌ی چاوه‌كانمه و ژووره‌كه‌شم چۆڵه‌وانی
گریان هاورِێ و گۆرانیشم برینێكه ئه‌رخه‌وانی
برینی من برینێكه پرِ له‌ژانی چاوهرِوانی
له‌بۆ زه‌نگی ته‌له‌فونێ شه‌پۆل ئه‌دا هه‌راسانی
هاوار لهسوێ ی مه‌رگی ژووان چه‌ند گرانه چه‌ند گرانه
درۆی نه‌بێ خوا نه‌كرده ئه‌ڵێ ی مه‌رگی ئازیزانه
شه‌و تێ پهرِی و ئه‌وه‌ی ویستم كه‌مێ ده‌نگی نهرِژانه گوێم
ئه‌وی ویستم ته‌نها تۆزێ بای ئارامی نهرِژانه جێم
ناچار چهرپام ته‌نیا كرد و ته‌له‌فونم كرده هاورِێ
هاوارم كرد ئه‌لو ئه‌لو دڵی مردوو چیتان ده‌وێ ، چیتان ده‌وێ
شیعری : ئیسماعیل خورماڵی
کراوه به گۆرانی وتنی : بورهان مه‌جید[/size]