1

بابه‌ت: پیرێژنێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا 130 پشیله‌ی به‌ندكردبوو‌

http://www.akarupload.org/upload//uploads/images/akar-0648837492.jpg


[size=16]پۆلیسی ئه‌ڵمانی له‌ ماڵی ژنێكدا، كه‌ نه‌زانراوه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی هه‌یه‌ یا نه‌خێر، نزیكه‌ی 130 پشیله‌ی رزگار كرد، كه‌ ته‌نیا له‌ دوو ژووردا به‌ندكرابوون.

ئاژانسی هه‌واڵی "دی پی ئه‌ی" ئه‌ڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شاری (مانهایم) هاوڵاتیه‌ك ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و له‌ ماڵی ژنێك 60 پشیله‌ هه‌بێت، دواتر پۆلیس چۆته‌ ماڵه‌كه‌ و توانیویانه‌ نزیكه‌ی 130 پشیله‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ژنه‌وه‌ به‌ندكرا بوو، رزگار بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، پشیله‌كان ته‌نیا له‌ دوو ژووری ماڵه‌كه‌ بوون، له‌ بارودۆخێكی زۆر ناهه‌مواردا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، بۆیه‌ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی خانه‌ی چاودێری ئاژه‌ڵان كراون.
سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ته‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ وتویه‌تی: ئێستا ژنه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی ده‌روونی كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باری ده‌روونیه‌وه‌ دڵنیابن كه‌ هیچ گرفتێك هه‌یه‌ یاخود نا.
سەرچاوە:- ئاکار١٠[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b38d498dd0.png

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3f4efdd009.png

2

وه‌ڵام: پیرێژنێك له‌ ماڵه‌كه‌یدا 130 پشیله‌ی به‌ندكردبوو‌

سه‌یره‌ ئه‌م هه‌موو كورسیه‌ بچوكه‌ی بۆ داناون smile