بابه‌ت: مــاڵئاوایــی
چـه‌ند بـه ژانـه مــاڵئاوایــی و سرودی گریــان
چه‌ند بـه ئێشـه بێته بـه‌ر گوێــم ئــاوازی زریان
خـــۆزگـه ئـه‌و کفنهم نـهدیبـایه کــرایــه بــهرت
چی ده‌بو په‌نجه‌م ببوایــه بـه شـانـهی سـه‌رت
ڕۆژ دێ و ده‌روات دهخـــولێتهوه تــاره بینــاییــم
هـهڵــی ده‌کـه‌م چـرای چــاوم بــۆ ده‌ورو به‌رم
رۆژانـێ بـوو سـاڵانــێ بـوو رۆژگـارێ بـوو ڕۆی
خۆشــم ده‌ویست گــۆڕی ته‌نیا بردیه‌وه بۆخۆی
گوڵــی ووشـک داری پیریـــم تــه‌نیا مــایــهووه
نــاڵــه و گریانـــی بــهد بهختیم جوابی دایه‌ووه
خــۆزگــه هــاوار لـــه ســایهتا ده‌بووم بــه ژیان
بـــه‌ڵام ســه‌د ئــاخ لێک دابــران لێــم نه‌برایه‌وه
کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئای چه‌رخی زاڵم
فــهرامۆشم کــه ڕهشپۆشــم شکسته بــاڵــم
ســه‌رم بــهفــری لــێ نیشتوه دڵیشــم گڕکان
بــای نــاوهختیش به بــهرگوێمــا مردنـی درکاند
ده‌م ده‌م ئــهشکی بێداریمه خور خور دێته خوار
یادگاری ئــه‌و ڕۆژانه‌شم جــهستهمــی ژاکــاند
مـــاڵئاوایـــی یــه‌ک جـــاریـــه دیـــاره مــــاڵئاوا
کــه خــۆشـم دێ به دیداری هه‌ر وای له چاوما
پرسیم ئاخــۆ هــهبـــێ وه‌ک من کۆس که‌وتوو
وه‌ک من جــگهر برینـدار و وه‌ک مــن گـــڕگـرتو
ئــه‌و هــاوارهی کـه مـن هــهمــه ئــازاره ئــازار
بێشــک دهگــاته لای یاری هـه‌میشه نــوستوو
HEMn