بابه‌ت: هۆڵندا سامبای به‌رازیلی راگرت و به‌رازیل بای بای له‌مۆندیال كرد
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هۆڵندا
هۆڵندا خۆگهیانده قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین به‌رازیلی یش ماڵئاوه‌ی له‌مۆندیال
كرد له‌قۆناغی هه‌شته‌م
له‌میانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 له‌قۆناغی هه‌شته‌م دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نه‌ی توانی
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر هۆڵندا لهگهێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا به‌رازیل كۆنترۆڵی یاریگای كرد
له‌خوله‌كی 10 یاریزان رۆبینهۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌گۆڵیكی یاریزان رۆبینهۆ كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه گۆراو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا كۆنترۆڵی یاریگای كرد
تاله‌خوله‌كی 53 یاریزان فلیپی میلۆ به‌هه‌ڵه گۆڵی له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تۆمار كرد هێرشه‌كانی هۆڵندا
به‌رده‌وام بوو تاله‌خوله‌كی 68 یاریزان شنایده‌ر برینی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی قوڵتركرد كاتێك
گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كۆتایی هات
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا گه‌یشته چوارگۆشه‌ی زێرین وهه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ماڵئاوای له‌مۆندیال كرد له
قۆناغی هه‌شته‌م
نوسه‌ر:سانی ناصیح \ نیوڵان سپۆرت