1

بابه‌ت: چای سه‌وز مرۆڤ به‌ گه‌نجیی ده‌هێڵێته‌وه‌

گرووپێكی پزیشكی ئه‌مریكی ئامۆژگارییه‌كیان له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی جیهانی (یاهوو) له‌ باره‌ی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ به‌ گه‌نجی بمێنێته‌وه‌.

گرووپه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ رۆژانه‌ 4 كوپ چای سه‌وز بخواته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه‌،

چونكه‌ چای سەوز ماددەی كەیتچینی تێدایە كە ڕێگری لە توشبوون بەبەرزیی پەستانی خوێن و بەوتەی پسپۆڕان باشترین ڕێگرە لەپیربوونی مرۆڤ.

ئەگەر ڕۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە، ئەگەری توشبوونت بە بەرزی فشاری خوێن 46% كەم دەكات و ئەگەر لەكوپێك زیاتر بخۆیتەوە 65% ئەگەری توشبوونت كەم دەكات.





پشوو