بابه‌ت: ئیتر سه‌یری مۆندیال ناکه‌م
[size=16]كوا هه‌ڵبژارده‌که‌ی کافۆ و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدۆ،ئای چه‌نده هیوام به ئێوه بوو ئه‌ی باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان که تائێستاش له پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی مانگانه‌ی فــیفـــا دان ،
ئێستاش له‌حاڵه‌تی شۆکدام ئه‌مه خه‌ونه یان ڕاستی؟ که به‌ڕازیل چووه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌که ،ئه‌مه موفاجه‌ئه بوو یان به‌هێزی هۆڵه‌ندیه‌کان؟ئه‌مه تؤڵه بوو یان له‌خۆبای بوونی یاریزانه به‌ڕازیلیه‌کان؟،
وا چوار ساڵه و له‌دوای ده‌رکرانی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا له‌سه‌ر ده‌ستی زه‌ینه‌دین زیدان و هاوڕێکانی له ئه‌ڵمانیا به‌هیوای مۆندیالی داهاتووم که ئێوه ببنه پاڵه‌وانی ئه‌م مۆندیاله ئه‌فریقیه چونکه ده‌ووترێت که هه‌ر مۆندیالێک لهدهرههوهی ئه‌وروپا بکرێت بێگومان هی هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ئه‌مریکای باشووره منیش ئومێدم بوو که ئێوه ئه‌ستێره‌ی شه‌شه‌م بخه‌نه سه‌ر فانیلهکانتان،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاشه پرته‌قاڵیه‌کانی هۆڵه‌ندا خه‌ونی منیان به‌تاڵ کرده‌وه‌و و چه‌ندان هانده‌ری به‌ڕازیلیان تووشی نائومێدی کرد و تۆڵه‌ی 1998ــیان له کوڕانی سلێساو کرده‌وه ،ده‌کرێت خه‌تای دۆڕانی یاریه‌که بکرێته ملی ته‌نها یاریزانێک یاخود یاریزانان تێکڕا به‌رپرس بوون له‌م چوونه ده‌ره‌وه؟ ،ناناکرێت ئه‌مه خه‌تای یاریزانێک بێت به‌ته‌نها به‌ڵکو ئه‌مه به‌رهه‌می هه‌موو هه‌ڵبژارده زه‌رده‌که‌یه ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌وه بوو که‌ئه‌وان به‌ناوی به‌ڕازیله‌وه یاریان ده‌کرد ،
له ئێستاشه‌وه بڕیارم داوه که‌وا به‌هیچ شێویههک ئیتر ته‌ماشای یاریه‌کانی مۆندیال نه‌که‌مه‌وه تایاریزانانی وه‌ک ڕیڤاڵدۆ و کافۆو ڕۆناڵدۆ و کارلۆس و زیکۆ و پیللی و سۆکرات و زاگالۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سامبا دروست ده‌بنه‌وه که توانیویانه ناویان به ئاوی زێر بنوسنه‌وه له مێژووی تۆپی پێی ووڵاته‌که‌یان و بگره جیهانیش ــدا.
نوسینی هانده‌رێکی سامبا[/size]