1

بابه‌ت: ئه‌رژه‌نتین و ماره‌دۆنا ماڵئاوایان له‌مۆندیالی 2010 كرد

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین
له‌میانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌قۆناغی
هه‌شته‌م له‌یاری لوتكه‌دا هه‌ردووهه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاوئه‌رژه‌نتین به‌یه‌ك
گه‌یشتن له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هێز به‌دیاركه‌وت
كاتێك له‌خوله‌كی 3 یاریزان مۆله‌رتوانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات هه‌ڵبژارده‌ی
ئه‌رژه‌نتین له‌هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردن دابوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ یه‌كسان
بكاته‌وه‌ به‌ڵام نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن یارییه‌كه‌ش به‌گۆڵیك كۆتایی هات له‌گێمی یه‌كه‌م
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردن دابوو
به‌ڵام یاریزان كڵۆزا له‌خوله‌كی 68 توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
له‌خوله‌كی 74 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات هێرشه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بوو كاتێك
له‌خوله‌كی 88 یاریزان كڵۆزا توانی گۆڵی دووه‌می خۆیو چواره‌می هه‌ڵبژارده‌ی تۆمار كرد و
ئه‌رژه‌نتین دورخسته‌وه‌ له‌مۆندیالی 2010 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش خۆی گه‌یاندا چوار گۆشه‌ی زێرین


نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ئه‌رژه‌نتین و ماره‌دۆنا ماڵئاوایان له‌مۆندیالی 2010 كرد

[size=16]به‌داخه‌وه‌ به‌ڕاستی زۆرم پی ناخۆش بو له‌به‌ر خاتری 2 كه‌س حه‌زم ده‌كرد بی بردباوه‌:( به‌ڵام به‌داخه‌وه‌:(
پیرۆزیش بیت له‌ هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا..

ده‌ست خۆش كاك سانی به‌رده‌وام بی..[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: ئه‌رژه‌نتین و ماره‌دۆنا ماڵئاوایان له‌مۆندیالی 2010 كرد

پیرۆزه‌ له‌ هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا به‌ هیوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ی به‌ دواوه‌ بێت.

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ خۆشه‌.

4

وه‌ڵام: ئه‌رژه‌نتین و ماره‌دۆنا ماڵئاوایان له‌مۆندیالی 2010 كرد

[size=24]پیرۆزه‌بۆئه‌ڵمانیابه‌ڕاستی زۆرم پێ خۆش بووبردییه‌وه‌زۆر ئینشاڵه‌كاسه‌كه‌ش وه‌رده‌گرێت من خۆم مشه‌جه‌عی به‌ڕازیل م به‌ڵام به‌ڕازیل نه‌ماله‌پێش بڕكێ
به‌ڵام ئه‌مه‌یاری یه‌كێ ناڵێ ئه‌ڵمانیا له‌یاری دادێت نادۆڕێـت دووباره‌ پیرۆزه‌[/size]

5

وه‌ڵام: ئه‌رژه‌نتین و ماره‌دۆنا ماڵئاوایان له‌مۆندیالی 2010 كرد

wala pem xoshbw.peroza lahandarane almanya

bo labandexanae dlt mnt 7ukm krdwa bas xoshm weste xo tawanm nakrdwa