بابه‌ت: هونه‌رمه‌ند می عزه‌دین: له مانگی ره‌مه‌زاندا (عه‌مره) ده‌كه‌م
دوورگه- له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (ئێم.بی.سی) خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری (می عزه‌دین) ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و له فیلمی (8 گێگا) سه‌مای به‌شێوه‌یه‌ك كردووه تا هه‌رزه‌كاران بۆلای خۆی كه‌مه‌ندكێش بكات، می رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌خنانه ره‌خنه‌ی رووخێنه‌رن و له‌دژی بهرههرهكانی ئه‌ودا بڵاوده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها می رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات زوو رۆڵه‌كانی خۆی له زنجیره درامای (كێشه‌ی سه‌فیه) بگێڕێت و كاره‌كانی ته‌واو بكات، چونكه له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ دایكی ده‌چێته سعودیه و مه‌راسیمی (عه‌مره) ئه‌نجام ده‌دات.