بابهت: زوركرنكه فيرببيت كه..........!!!!!!!!!!!!!
فێر بیت .. كە گوێ لە هەموو بۆچوونێك بگریت..
و ڕێزی لێبگریت بەڵام مەرج نیە هاوڕا بیت پێی
فێر بیت .. زیادەڕەوی نەكات لە لە خەم و خۆشیەكانی..
لەبەرئەوەی ژیان لەسەر یەك ڕێڕەو نامێنێتەوە
فێر بیت .. نەچیتە باسێكەوە كە پەیوەندی بە تۆوە نیە..
ئەگەر بە جوڵەیەكیش بێت
فێر بیت .. كە هاوڕێیەتی بەخشینە ئنجا بە خشینە ئنجا بەخشینە..
بەڵام لە هەردوو لاوە
فێر بیت .. كە منەتیق وون بێت هاوار بەرز دەبێتەوە..
فێر بیت .. كە زۆر بە داخ بیت كە ماڵئاوایی لە هاوڕێیەك دەكەیت..
لەوە ئەچێت ئەو ماڵئاواییە دیداری لە دوا نەبێت
فێر بیت .. كە كە كۆتایی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیەك سەرەتای ڕق نەبێت بۆی..
خۆشەویستییەكە كۆتایی دێت
بەڵام ڕێز و پێزانین بمێنێتەوە
فێر بیت .. كە ئەو ئەستێرەیە بێت كە تەمەنی بەڕێ دەكات..
بۆ ئەوەی ڕوناكی بۆ هەمووان بڵاو كاتەوە
بێ ئەوەی چاوەڕێ بكات لە كەس سەری بەرز بكاتەوە و سوپاسی بكات