بابهت: لێت نابو
چی خۆشیم هەبوو بۆم ناردی
ئێستا ماوم بەبێ شادی
تەمەنم كرد بەچرای ڕێت
جارێ خۆشم لە تۆ نەدی
ئێستا كە جێت هێشتووم تەنیام
خەم فرمێسكم پێ ئەڕێژێ
ژان و ئازاری دووری تۆ
تەرمی خۆزگەم پێ ئەنێژێ
ئیتر قەت خەم لەتۆ ناخۆم
بێ باكم لەوەی لێت دوورم
ئازارێكی وات داوە پێم
هەتا مردن لێت نابوورم
سامان سهنگاوی