بابه‌ت: تۆرێس دڵنیایه گرێی به‌ختی ده‌کرێته‌وه و گۆڵ تۆمار ده‌کات
گۆڵکاری یانه‌ی لیڤه‌رپول و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا فرناندۆ تۆرێس که به بارودۆخێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت له جامی جیهانی و تا ئێستا به ئاستێکی زۆر خراپ ده‌رکه‌وتووه و هیچ گۆڵێکیشی تۆمارنه‌کردووه ئه‌مڕۆ له لێدوانێکدا هیوای خواست که بتوانێت گۆڵ تۆماربکات ودڵنیاشه ئه‌وه ڕووده‌دات. ناوبراو له لێدوانێکدا وتی : هیوادارم گۆل تۆماربکه‌م له‌م جامی جیهانیه دڵنیام تۆماری ده‌که‌م.
له به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌که ڤیسینتی دێل بۆسکی له لێدوانێکدا له‌و باره‌یه‌وه وتی :له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ته‌ندروسته ئه‌ومان له یاریگا هێنایه ده‌ره‌وه ( له نیوه‌ی دووه‌م) چونکه تیپه‌که پێویستی به جوڵه هه‌بوو به‌ڵام ئێمه زۆر دڵخۆشین به کاره‌کانی تۆرێس و هیوادارین باشتر بێت له یاریه‌کانی داهاتوو.
yariga