بابه‌ت: مۆندیال؛ ژن و مێرد له‌یه‌ك دوور ده‌خاته‌وه
[size=16]مۆندیال یه‌كێكه له‌و رووداوه گرنگانه‌ی كه چوار ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت و هه‌رجاره‌و ولاتێك میوانداریی ده‌كات، له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ملیۆنان كه‌س له‌هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌جیاوازیی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز سه‌رقاڵی سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیالن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و تاموچێژه تایبه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌یارییه‌كانی مۆندیالدا به‌دیده‌كرێت، به‌لام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و ده‌مانه‌وێت تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌كه‌می ژنان و كچان سه‌یری یارییه‌كان مۆندیال ده‌كه‌ن.
بۆ زانینی ئه‌و هۆكارانه به‌پێویستمانزانی چه‌ند ژن و كچێك سه‌باره‌ت به‌مۆندیال بدوێنین:...
به‌یه‌كه‌وه سه‌یری
یاریی ده‌كه‌ین
سۆزان له‌تیف-ی ته‌مه‌ن (26) ساڵ كه ژنی ماڵه‌وه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه وتی: به‌تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌م و رۆژانه من و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه سه‌یری یارییه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه حه‌زێكی زۆرم هه‌یه بۆ وه‌رزش، به‌تایبه‌ت یاریی تۆپی پێ و یارییه‌كانی مۆندیال، سه‌یركردنی چێژێكی زۆرم پێده‌به‌خشێت، بۆیه به‌رده‌وام سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌م، وتیشی: هه‌ركه‌سه‌و ده‌بێته هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، هه‌موو ساڵێك من هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین-م و هاوسه‌ره‌كه‌شم هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا-یه، زۆر حه‌زمده‌كرد هه‌ڵبژارده‌كه‌ی من كه ئه‌رجه‌نتین-ه جامی مۆندیال بباته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو، هیچ كاتێك رێگریم لێنه‌كراوه له‌وه‌ی كه سه‌یری یارییه‌كان بكه‌م، جا له‌هه‌ر شوێنێك بم.
هیچ كاتێك رێگریم لێنه‌كراوه
هێژان مه‌حمود، خوێندكاری به‌شی ئامار‌و زانیاریی له‌په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی، وتی: ئێمه‌ی كچان له‌سه‌یركردنی یاریی و حه‌زو خولیای وه‌رزشی، هیچمان له‌كوڕان كه‌متر نییه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وان بگره زیاتریش خولیای وه‌رزشین، به‌تایبه‌تی مۆندیال، هه‌میشه لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل-م، هیچ كاتێكیش رێگریم لێنه‌كراوه له‌سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال، له‌ماڵه‌وه هه‌موو خێزانه‌كه‌مان به‌گشتیی سه‌یری یارییه‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وتیشی: خۆشی و شادی مۆندیال زۆرجار واملێده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌م گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م، ، زۆرجاریش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییم به‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه كردووه به‌تایبه‌ت له‌كاتی به‌رنامه تایبه‌تییه‌كانی وه‌رزش و مۆندیال.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه زه‌ینه‌ب كه كچی ماڵه‌وه‌یه پێیوتین: به‌هیچ جۆرێك سه‌یری مۆندیال و وه‌رزش ناكه‌م، چونكه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئیشوكارمان زۆره و له‌ماڵه‌وه كاتی ئه‌وه‌مان نییه سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ین و له‌ناو خێزانه‌كه‌شماندا هیچ كاممان حه‌ز به‌وه‌رزش ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ هۆكارێكی تر نییه جگه له‌وه نه‌بێت.
كاتم نییه
زارا-ش سه‌باره‌ت به‌سه‌یرنه‌كردنی مۆندیال له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كچان و ژنان وتی: خاوه‌نی دوو منداڵم، پێویستم به‌كاتی زۆره بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال، واته كاتم نییه بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كان، چونكه هه‌رئه‌وه‌نده فریا ده‌كه‌وم ئیشوكاری ماڵه‌وه بكه‌م، له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌كو حه‌زو لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ش من لایه‌نگری پورتوگال-م، ئه‌وه‌ش بۆ (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) یاریزانی به‌ناوبانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشم وێنه‌ی ئه‌ویان هه‌ڵواسیوه، وتیشی: سه‌یری یاری مۆندیال ناكه‌م، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مۆندیال ته‌نیا كوڕان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كچان رۆڵیان نییه تیایدا.
به‌ئاوات نه‌گه‌یشتووه
مامۆستا رووناك حسێن-یش وتی: پێش ئه‌وه‌ی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واو بكه‌م، ئاواته‌خواز بووم ببمه مامۆستای وه‌رزش، به‌لام به‌داخه‌وه به‌و ئاواته‌ی خۆم نه‌گه‌یشتم، به‌لام هه‌روه‌كو لایه‌نگرانی وه‌رزش لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین-م، ئه‌ویش به‌هۆی توانا‌و لێهاتوویی یاریزانه‌كان، خێزانه‌كه‌شم هیچ رێگرییه‌كی نییه له‌به‌رده‌م سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال، ئه‌ویش به‌هۆی ئاستی رۆشنبیریی خێزانه‌كه‌مانه‌وه‌یه.
سه‌رقاڵن به‌ئیشوكاری ماڵه‌وه
به‌ناز عه‌زیز-ی خوێندكاری قۆناغی سێیه‌می كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتی: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی ژنان و كچانی ولاتی خۆمان كه سه‌یری یاریی ناكه‌ن، سه‌رقاڵیبوونیان به‌ئیشوكاری ماڵه‌وه ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمه‌ڵی كوردی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌رزش له‌لایه‌ن كچانی ئێمه ببێته شتێكی باو، رێگرییش له‌به‌رده‌م حه‌زی كچان بۆ وه‌رزش هۆكارێكی تره.
له‌دواجاریشدا وتی: من هه‌میشه هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل-م، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی به‌تواناو لێهاتووی تێدایه و خاوه‌نی پێنج جامی مۆندیالیشه.
ئاگای له‌دونیا نامێنێ
شنه عه‌لی-یش وتی: من رقی دنیام له‌مۆندیاله، چونكه له‌كاتی یاریكردندا هه‌رچ قسه‌یه‌ك بكه‌م مێرده‌كه‌م گوێی لێ نییه و وه‌لامم ناداته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ئه‌و حه‌زی هانده‌ریه‌تی، یاریی هه‌بێت، باوه‌ربكه‌ن هێنده ده‌چێته ناو یارییه‌كه‌وه ئاگای له‌دونیا نامێنێ، وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بیباته‌وه، ئه‌وا دڵی خۆش ده‌بێ، ئه‌گه‌ر بشدۆڕێ ئه‌وا كه‌س ناوێرێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و یه‌كسه‌ر توڕه ده‌بێ.
وه‌لامی نادرێته‌وه!
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سۆز ئه‌حمه‌د وتی: هه‌رچه‌نده حه‌زم له‌یاریی و مۆندیاله، به‌لام كه هه‌ستده‌كه‌م مۆندیال من و مێرده‌كه‌م له‌یه‌كتر دوور ده‌خاته‌وه، رقم لێی ده‌بێته‌وه، چونكه كه یاریی ده‌ستیپێكرد ئه‌و ماڵه ئاگری تێبه‌ربێت، مێرده‌كه‌م ئاوڕی لێناداته‌وه، هه‌رچه‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م وه‌لامم ناداته‌وه، بۆیه حه‌زده‌كه‌م تا زووه یارییه‌كان ته‌واو بێت و كۆتایی پێبێت. [/size]