بابه‌ت: تایبه‌ت به خۆمان / پێوه‌كراوی بابه‌ت و په‌یام جیاكراوه .
[center][size=16]به پشتیوانی خوا پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی چه‌ند مانگێكه له پێوه‌كراوی جیا كردنه‌وه‌ی بابه‌ت و په‌یام ده‌گه‌ڕام سوپاس بۆ خوا دۆزیمه‌وه و كاره‌كه‌م له یانه‌ی خۆمان به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك بوو له هه‌ره كاره گرینگه‌كانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ، ئه‌وه‌ی جێگای سوودی ئه‌م پێوهكراوهیه ئێمه ده‌توانین په‌یام و بابهتهكان جیا بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كام ئه‌ندام چاڵاكه له ڕووی په‌یام و بابه‌ته‌وه .
نمونه كاتێك كلیك له‌سه‌ر ناوێك كلیك ده‌كه‌ی پێشتر ده‌نووسرا ( پیشاندانی هه‌موو په‌یامه‌كان ) به تێكه‌ڵاوی به‌ڵام ئه‌مجاره په‌یامی یه‌ك ئه‌ندام تێكه‌ڵاو نابێت له‌گه‌ڵ په‌یامی ئه‌ندامێكی تر سه‌یر بكه‌ن .
به‌ڵام ئێستا وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن جیامانكردۆتهوه .
كاتێك كلیك له‌سه‌ر پیشاندانی هه‌موو په‌یامه‌كانت ده‌كه‌ی ته‌نها په‌یامی خۆت پێشان ده‌دات وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
كاتێك كلیك له‌سه‌ر پیشاندانی بابه‌ته‌كانت ده‌كه‌ی ته‌نها بابه‌ته‌كانت ده‌بینی وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
[/size][/center]
مافی پارێزراوه بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین .