1

بابه‌ت: به‌ شایسته‌یی هۆله‌ندا بۆ سێهه‌م جار له‌ مێژوویدا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

[size=16]- ئ دوای دوو ڕۆژ پشوو جارێکی تر یاریه‌کانی جامی جیهانی ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و له‌ یاری قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌  هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دوای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌ڕازیل له‌ قۆناغی پێشوو ، ئه‌مشه‌و توانی به‌ربه‌ستی ئۆرۆگوایش ببڕێت و بۆ سێهه‌مین جار له‌ مێژووی خۆیدا بگاته‌ یاری کۆتایی جامی جیهانی . یاریه‌که‌ ئاستێکی به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ خوله‌کی ١٨  کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پرته‌قالیه‌کان جیڤانی ڤان برۆنخۆرست توانی یه‌کێک له‌ جوانترین گۆڵه‌کانی جامی جیهانی تۆماربکات به‌ لێدانێکی به‌هێز ، دوای ئه‌و گۆڵه‌ گۆڵکاری و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای دییگۆ فۆرلان ئه‌ویش به‌ لێدانێکی تری به‌هێز و به‌ شێوه‌یه‌کی هونه‌ری به‌رز له‌ خوله‌کی ٤١ وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمارکرد که‌ ئه‌و گۆڵه‌ جارێکی تر ئۆرۆگوای گه‌ڕانده‌وه‌ که‌ش و هه‌وای یاریه‌که‌ و له‌ زۆر دیمه‌ندا مه‌ترسیداربوون بۆ سه‌ر گۆڵی هۆڵه‌ندا ، له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا یاریه‌که‌ به‌ هه‌مان گڕ و تینی نیوه‌ی یه‌که‌م به‌رده‌وام بوو ، تاوه‌کو ڤێسلی سنایده‌ر له‌ خوله‌کی ٧٠  دووه‌مین گۆڵی تۆمارکرد  و هه‌ڵبژارده‌که‌ی له‌ سه‌رکه‌وتن نزیک کرده‌وه‌ دوای ئه‌و گۆڵه‌ هێنده‌ی پێنه‌چوو ئاریان ڕۆبن به‌ سه‌رێکی جوان له‌ خوله‌کی ٧٣ سێهه‌مینی هێنا و سه‌رکه‌وتنی دووپاتکرده‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئۆرۆگوای له‌ ڕێگای پێرێرا له‌ دواین خوله‌ک جیاوازیه‌که‌ی که‌مکرده‌وه‌ به‌ گۆڵێک به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو بۆ گۆڵی سێهه‌م و به‌رامبه‌ر و ناوبژیوان به‌و ئه‌نجامه‌ فیکه‌ی کۆتایی لێدا و هۆڵه‌ندا جاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ده‌بێت له‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ و ئۆرۆگوایش له‌ چاوه‌ڕوانی دۆڕاوی ئه‌و یاریه‌ ده‌بێت بۆ دیاریکردنی پله‌کانی سێهه‌م و چواره‌م.[/size]

www.sp4kurd.tk

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3440cfed8c.gif

2

وه‌ڵام: به‌ شایسته‌یی هۆله‌ندا بۆ سێهه‌م جار له‌ مێژوویدا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

3

وه‌ڵام: به‌ شایسته‌یی هۆله‌ندا بۆ سێهه‌م جار له‌ مێژوویدا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

دةستةكانت خؤش بيت بؤ ئةو هةوالة

بيرؤز بيت لة هاندةرانى هؤلندا

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]

4

وه‌ڵام: به‌ شایسته‌یی هۆله‌ندا بۆ سێهه‌م جار له‌ مێژوویدا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

Ledwan _ s نووسی:

دةستةكانت خؤش بيت بؤ ئةو هةوالة

بيرؤز بيت لة هاندةرانى هؤلندا

5

وه‌ڵام: به‌ شایسته‌یی هۆله‌ندا بۆ سێهه‌م جار له‌ مێژوویدا خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی

ده ست خۆش هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بی