بابه‌ت: پاكستانییه‌ك به هۆی به‌هێزی نه‌رمه‌ی
پاكستانییه‌ك به هۆی به‌هێزی نه‌رمه‌ی گوێیهكانییهوه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد
به هۆی به‌هێزی و پته‌وی نه‌رمه‌ی گۆێچكهی هاوڵاتییه‌كی پاكستانی، ناوی ئه‌و هاوڵاتییه چووه ناو كتێبی گینسی تایبه‌ت به ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
"زه‌فه‌ر گیل" ناوی ئه‌و پیاوه پاكستانییه‌یه كه به به‌رچاوی پسپۆرِهكانی رێكخراوی گینسه‌وه سه‌لماندی به‌هێزترین و پته‌وترین نه‌رمه‌ی گوێی دنیای هه‌یه.
پسپۆرِهكان قولاپێكی گواره ئاسایان كرده نه‌رمه‌ی گوێچكه‌ی وسهنگێكی 30 كیلۆگرامیان پێدا هه‌ڵواسی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامی بوو ئه‌وه بوو كه ئه‌و هاوڵاتییه پاكستانییه به نه‌رمه‌ی گوێی توانی ئه‌و كێشه به‌رز بكاته‌وه.
سه‌رسامی زانایان ئه‌و كاته هات كه زه‌فه‌ر گیل توانی به گوێیه‌كی دیكه‌شی كێشی 30 كیلۆگرام قورسایی به‌رز بكاته‌وه.
به‌و پێیه كه له جیهاندا وێنه‌ی وه‌ها كه‌سێك نییه بتوانێت له یه‌ك كاتدا به نه‌رمه‌ی هه‌ردوو گوێیه‌كانی كێشی 60 كیلۆگرام به‌رز بكاته‌وه؛ ناوی زه‌فه‌ر گیلی پاكستانی چووه ناو كتێبی گیسنه‌وه كه كتێبێكه تایبه‌ت به تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی له سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار ده‌كه‌ن.
Peyamner.