بابه‌ت: مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا.. پاش سی و دوو ساڵ، هۆڵه‌ندا جارێكی تر بۆ یاری كۆتایی
مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا.. پاش سی و دوو ساڵ، هۆڵه‌ندا جارێكی تر بۆ یاری كۆتایی
Peyamner – پێش كه‌مێك یاری یه‌كه‌می پێش كۆتایی جامی جیهانی 2010 كه ولاتی باشووری ئه‌فریقیا میوانداری ده‌كات ته‌واوبوو و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی (3-2) له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوایی برده‌وه و بۆ جاری سێیه‌م گه‌یشته یاری كۆتایی.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه كه له یاریگه‌ی گرین بۆینت بهرِێوهچوو به به‌رانبه‌ربوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك ته‌واو بوو، گۆڵی هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن یاریزان جیوڤانی ڤان برۆنهۆڵس له خوله‌كی 18 به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا تۆماركرا، گۆڵی ئۆره‌گوای به هه‌مان شێوه‌ی گۆڵه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن یاریزان دیگۆ فۆرلاند له خوله‌كی 41 تۆماركرا.
گێمی دووه‌می یارییه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له گێمی یه‌كه‌م خۆشتربوو، له خوله‌كی 70 یاریزان ویسلی شنایده‌ر تۆماركرا، پاش سێ خولهك ئاریان رۆبن گۆڵی سێیه‌می بۆ هۆڵه‌ندا تۆماركرد.
كاتێ یارییه‌كه به‌ره‌و كۆتایی دهرِۆیشت، یاریزانه‌كانی ئۆره‌گوای كه‌وتنه خۆیان، تا له خوله‌كی 90 پێرێرا گۆڵی دووه‌می بۆ ئۆره‌گوای تۆماركر، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه دواكه‌وتبوو چونكه به‌وه‌ی نه‌گه‌یشتن گۆڵی به‌رانبه‌ر تۆماربكه‌ن و دوای 32 ساڵ و له ساڵی 1978وه هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار خۆیان له كۆتایی ده‌بیننه‌وه.
جێی باسه ئه‌مه سێیه‌م جاره هۆڵه‌ندا بگاته یاری كۆتایی دوای ساڵی 1974 له ئه‌ڵمانیا و ساڵی 1978 له ئه‌رجه‌نتین و له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتییه‌كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا دوای دۆرِانی به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (2-1) و ئه‌رجه‌نتین (3-1).
له یاری كۆتایی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بهرِێوهدهچێ، هۆڵه‌ندا رووبهرِووی براوه‌ی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه كه سبه‌ی شه‌و له یاری دووه‌می پێش كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
Copyright (2006) Peyamner.com