1

بابه‌ت: هه‌نجیر باشترین ده‌رمانه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ چه‌ند توێژه‌رێکی میسری ئه‌نجامیانداوه‌،  ده‌رکه‌وتوه‌ هه‌نجیری‌ تازه‌ یان هه‌نجیری‌ وشك باشترین ده‌رمانه‌ بۆ وه‌رزشكاره‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ وزه‌به‌خشی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌ چالاكیه‌كانیدا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشکرایکردوه‌، كه‌ هه‌نجیر ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ مێشك بۆ خوێندكاران له‌كاتی‌ خوێندندا، به‌وه‌ی هه‌نجیر له‌ 60% ی‌ شه‌كره‌ و یارمه‌تی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌ماوه‌ی‌ 30 خوله‌كدا هه‌ڵیانمژێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌که‌، هه‌نجیری‌ وشك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی‌ كالسیۆم كه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ ئێسك و ددانه‌كان سودی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سودێكی‌ زۆریشی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ کۆڵۆن بون، یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشیشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆڵسترۆڵی‌ له‌شی‌ مرۆڤ

kurdlaw

2

وه‌ڵام: هه‌نجیر باشترین ده‌رمانه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك

ده‌ست خۆش و به‌هیوای له‌شێكی ته‌ندروست و دوور له‌ نه‌خۆشی بۆ گشت لایه‌ك

3

وه‌ڵام: هه‌نجیر باشترین ده‌رمانه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك

zor swpas