بابه‌ت: چۆپی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ کارکردن لە ئەلبوومێکی نوێ‌دا
هونه‌ر له‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که‌متر بوار ڕه‌خساوه بۆ خانمان به‌شداری له‌کاری هونه‌ردا بکه‌ن به‌هۆی کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگیه‌وه به‌ڵام چۆپی فه‌تاح توانیویه‌تی ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشکێنێت و وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ژن به‌ستایلێکی تایبه‌ت بهخۆیهوهکار بۆ به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌ری کوردی ده‌کات
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح بە لێزان.نێت ڕاگەیاند کە ناوبراو یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومە ئینگلیزییەکەی بە ناوی بیر لە من بکەرەوە کە تێکست و میلۆدی گۆران بورهان موفتی زادەیە لە وڵاتی لوبنان لە لایەن ستافێکی هونەری پڕۆفیشناڵ کاری کلیپی بۆ کراوە و دوای تەواوکردنی هەموو کارەکانی لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد جگە لەو گۆرانییە چۆپی لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆکردنە لەگەڵ کۆمپانیایەکدا بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک لە شاری قامیشلۆ لە هەمانکاتدا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ کارکردن لە ئەلبوومێکی نوێ‌دا کە نزیکەی یانزە گۆرانیی لە خۆ دەگرێت بەڵام تاکوو ئێستا هیچ ناوێکی دیاری نەکردووە بۆ ئەلبومەکەی و میلۆدی گۆرانییەکانی ئەو ئەلبوومەیش لە لایەن هەریەک لە بورهان موفتی زادە و رۆزبێ و مەمۆ و زانا ئەنوەر و نیگارکامیل و هێمن حسێن دانراوە و سوودیشی لە تێکستی ژمارەیەک شاعیری کۆن و نوێ وەرگرتووە و کاری دابەشکردنی ئەم ئەلبوومەیش هونەرمەند هێمن حسێن ئەنجامی ئەدات بڕیاریشە ئەم ئەلبوومە لە سەرەتای ساڵی 2011 بڵاو بکرێتەوە
lezan