بابهت: ئەیوب عەلى زەویەکەى فرۆشت.
[size=24]
لە کاتى سەردانەکەى ئەمساڵى بۆ کوردستان، هونەرمەندى گۆرانیبێژ ئەیوب عەلى پارچە زەویەک لە لایەن سەرۆکى حکوومەتى کوردستان وەردەگرێ و پاشان دەیفرۆشێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى شارەوانى کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرا راگەیاند، لەسەر رەزامەندى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان پارچە زەویەک لە شارى هەولێر دراوەتە ئەیوب عەلى، ئەو سەرچاوەیە گوتى "لە سەرەتاى ئەمساڵ لە کاتى گەڕانەوەى بۆ کوردستان هونەرمەند ئەیوب عەلى لە لایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان پارچە زەویەکى بە بڕى 280 مەتر لە شارى هەولێر وەرگرت، بەڵام هونەرمەند لەسەر داواى خۆى زەوییەکەى فرۆشتووە"، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد بە هۆى گەڕانەوەى بۆ دەرەوەى وڵات، هونەرمەند ئەیوب عەلى بە وەکالەت زەویەکەى لە رێگەى پارێزەرێکەوە فرۆشتووە.
جێگاى ئاماژە پێکردنە دوور لە چاوى راگەیاندنەکان، نێچیرڤان بارزانى و ئەیوب عەلى یەکتریان بینووە، لەوبارەیەوە لە پەیوەندى بە هونەرمەندى ناوبراو کرد و سەڕەراى ئەوەى ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات، گوتى "کێ ئەو هەواڵەى بۆ هێناون لەو بپرسە تاچەند راستە یان نا".
سهرچاوه: ماڵپهری داستان
[/size]