بابه‌ت: ئه‌م ئافره‌ته ماوه‌ی 60 ساڵه ئاوی نه‌خواردۆته‌وه
[size=16]
ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه ده‌یبینیت وێنه‌ی ئافره‌تێكی یه‌مه‌نییه كه له پارێزگای (ئابین) ژیان به‌سه‌رده‌بات، ئه‌م ئافره‌ته ناوی (به‌لقیس)ه و ته‌مه‌نی 72 ساڵ و چوار مانگه. وه‌ك رۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌ئره‌ب)ی یه‌مه‌نی بڵاویكردۆته‌وه كه ماوه‌ی 60 ساڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی نه‌خواردۆته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو له زاری ئافره‌ته‌كه‌ی گواستۆته‌وه كه ئه‌و له‌جیاتی ئاو به‌رده‌وام چای و قاوه و شه‌ربه‌ت ده‌خواته‌وه و ماوه‌ی 60 ساڵه نه‌خۆشیش نه‌كه‌وتووه. ئه‌م ئافره‌ته پێیوایه كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاو نه‌خواته‌وه ئه‌وه هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌وێت، ئه‌م ئافره‌ته یه‌مه‌نییه ده‌ڵێ: كه ئاوم ده‌خواد زوو به‌زوو نه‌خۆش ده‌كه‌وتم، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه ئیدی وازم له ئاوخواردنه‌وه هێناوه و له‌و كاته‌وه‌ش ته‌ندروستی زۆر باشه و هیچ نه‌خۆشییه‌كیشم نه‌بووه و نییه.
سه‌رچاوه : دورگه[/size]