بابه‌ت: ناوه‌کانی دۆزه‌خ
بسم الله الرحمن الرحیم
به پشتیوانی خوای گه‌وره له‌م بابه‌ته‌دا ناوه‌کانی دۆزه‌خم ئاماده‌کردووه تاوه‌کو موسڵمانان خۆ پارێزی بکه‌ن له تاوان وبگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و میهره‌بان داوامان وایه له‌خوای گه‌وره که بمان پارێزێت و ڕزگارمان بکات له ئاگری دۆزه‌خ و به به‌هه‌شتی پان و به‌رینمان شاد بکات.
1-الحطمة: واته تێکشكێنهر . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ(5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ(6) {الهمزة} واته: جا تۆ چوزانیت ئه‌و تێشكینهرهیه چیه، ئه‌گه‌ر خوا بۆت باس نه‌كات، ئاگرێكی هه‌ڵكراوی بڵێسه‌داری خوایه، واته: به‌فه‌رمانی ئه‌وه‌و فریشته‌ی ئه‌وی له‌سه‌ره.
2-النار: واته ئاگر .خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ وَلَن تَفْعَلُواْ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ {البقرة/24}) واته: خۆ ئه‌گه‌ر هیچتان بۆ نه‌كرا، كه هه‌رگیز هیچیشتان بۆ ناكرێ ده‌سا وه‌رن باوه‌ڕ بێنن وخۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه دهستهچیلهو ههڵگیرسێنهرهكهی جه‌سته‌ی ئاده‌میی و به‌رده، ددان به‌وه‌یشدا بنێن كه ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌گینا ده‌بنه سووته‌مه‌نی ئه‌وئاگره‌ی كه ئێستا بۆكافران و بێ باوه‌ران ئاماده‌كراوه.
3-الجحیم: واته ئه‌و ئاگره بریسکه داره گه‌وره‌یه‌ی که ناوه‌وه‌ی زۆر قوڵ و دژواره . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَإِذَا الْجَحِيمُ سُعِّرَتْ {التكوير/12}) واته: كاتێ كه دۆزه‌خ داگیرسێنراو كه‌وته كڵپه كڵپ.
4-السعیر: واته ئه‌وئاگره‌ی که کڵپه ده‌کات و په‌یتا په‌یتا جۆش و خرۆشی پێ ده‌درێت . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا {النساء/10} واته: ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌سته‌م و ناهه‌ق، ماڵ سامانی منداڵانی هه‌تیوو بێ باب ده‌خۆن بێ سۆ ته‌نها ئاگر ده‌كه‌نه سك و ورگیانه‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) خواردنی ماڵی هه‌تیوی به‌یه‌كێ له گوناحه گه‌وره‌كان ئه‌ژماردووه. (فتح الباری) و به‌زووییش ده‌خرێنه ناو ئاگرێكی زۆر گه‌رم و به‌گڕی دۆزه‌خه‌وه.
5-لظی: واته گڕگرتوو .خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كَلَّا إِنَّهَا لَظَى (15) نَزَّاعَةً لِّلشَّوَى (16) {المعارج} واته: نه‌خێر، بریتیت لێ وه‌ر ناگیرێ، ده‌سا ده‌ست كۆتاكه به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره ئاگرێكی بڵیسه‌داری وایه، داماڵێنهره بۆ پێسی سه‌ر، واته: پێسیی سه‌ر هه‌ڵده‌قرچێنێ و ههڵیدهكهنێ و ده‌یبا.
6-سقر: واته گڕکانێکی قوڵی دژوار . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27) لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ (28) {المدثر} واته: جا تۆ چوزانی (سه‌قه‌ر) چییه..؟ ئه‌گه‌ر پێت نه‌ڵێم، ئاگرێكه هیچ شتێك نایه‌ڵێته‌وه ئه‌یسووتێنێ له گوشت و ئێسقان و ده‌مارو وازیش ناهێنێت وجێناهێڵێت.
7-الهاویة: واته شوێنی که‌وتنه خواره‌وه‌ی پڕگڕو ترسناک .خوای گه‌وه ده‌فه‌رموێت: (فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (9) وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ (10) نَارٌ حَامِيَةٌ (11) {القارعة} واته: ئه‌وه دایكی ئه‌و دۆزه‌خه‌و باوه‌شی بۆ گرتۆته‌وه، جا تۆ چوزانیت (هاویه)چییه؟، ئاگرێكی زۆر گه‌رمه. ئیمامی (بوخاریی و موسلیم) له (ئه‌بو هوره‌یره)وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رمویه‌تی: (( ناركم هذه يوقد ابن آدم جزء من سبعين جزءا من حر جهنم )). ئه‌م ئاگره‌ی ئێرهیهتانه به‌شێكه له‌حه‌فتا به‌شی گه‌رمای ئاگری دۆزه‌خ. هاوه‌ڵان وتیان به‌خوا سوێند ئه‌وه‌نده به‌سه! ئه‌ویش فه‌رمووی: (( إنها فضلت عليه بتسعة وستين جزءا، كلهن مثل حرها )) به‌ڕاستی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه (٦٩) به‌شی له‌م ئاگری ئێرهتانه زیاتره، هه‌ر به‌شه‌یش وه‌ك گه‌رمای ئه‌و ده‌بێت..!! فتح الباری:٦/٣٨٠. مسلیم: ٤/٢٨٤. وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قورسیی و ناره‌حه‌تی ئه‌و ئاگره‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێ: (( اذا اشتد الحر فأبردوا عن الصلاة، فإن شدة الحر من فيح جهنم )). فتح الباری: ٢/٢٠. موسلیم: ١/٤٣٠.واته: هه‌ركه گه‌رمای نیوه‌ڕۆ تینی سه‌ند، ئێوه‌ش نوێژ دوابخه‌ن بۆ كاتێ فێنك ده‌كا، نزیك به‌وه‌ختی نوێژی عه‌سر، هه‌تا ناڕه‌حه‌ت و ماندوو نه‌بن چون گڕه‌ی گه‌رما له‌هه‌ناسه‌ی دۆزه‌خه.
8-النار الکبری: واته ئاگری هه‌ره گه‌وره . خوای گه‌وه ده‌فه‌رموێت: (وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى (11) الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى (12) ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى (13) {الأعلى} واته: و به‌دبه‌خت و كافر خۆی لائه‌دا له ئامۆژگاری و ناچێ به‌گوێیدا، ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره هه‌ره گه‌وره‌كه‌وه، له‌پاشا نهئهمرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕزگاری ببێ وه‌نه ئهیشژیی به‌ژیانێكی خۆش و ئاسووده ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه پێشه‌وا (ئهحمهدو موسلیم) ده‌یهێنن هه‌ر ئه‌و ڕاستیه دووپات ئه‌كه‌نه‌وه: ( أما أهل النار الذين هم أهلها فإنهم لايموتون فيها ولا يحيون ..) مسلم:١/١٧٣. واته: به‌ڵام ئه‌وانه‌ی واشیاوو خه‌ڵكی ئاگرن و له‌وێدا هه‌رگیز نامرن تاڕزگارببن.
9-جهنم: واته دۆزه‌خ . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى {الفجر/23}) واته: وه له‌و رۆژه‌دا دۆزه‌خ ده‌هێنرێته روو بۆ گومڕایان ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێ: ( يؤتى بجهنم يومئذ لها سبعون ألف زمام مع كل زمام سبعون الف ملك يجرونها ) مسلم:٤/٢١٨٤. واته: ئه‌و رۆژه دۆزه‌خ دێنن و حه‌فتا هه‌زار ره‌شمه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ر رهشمهیهكا حه‌فتا هه‌زار فریشته رایدهكێشن له‌و رۆژه قورسه‌دا ئاده‌میی هه‌رچی كردبێت بیری ئه‌كه‌وێته‌وه و په‌شیمان ده‌بێ له‌سه‌ر خراپهكانیی و په‌ند ده‌گرێ وه له‌كوێ په‌ندو ئامۆژگاری كه‌ڵكی ده‌بێ بۆی ؟ له‌و رۆژه‌دا.
سه رچاوه کان:
دۆزه‌خ له قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌کان دا نوسینی: مامۆستا محمد ملا فائق شاره‌زووری.
ته‌فسیری ڕامان نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌دی کاکه مه‌حموود.
ده‌نگی ئیسلام
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!