بابه‌ت: به فه‌رمی:تۆڵدۆ كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی هێنا
[size=24]گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی ئیتاڵی فڕانسیسكۆ تۆڵدۆ كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی هێنا دوای تێپه‌ڕ بوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ست پێ كردنی كاروانه‌كه‌ی.
گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌هێنێت به‌ڵام هیوای وایه به‌رده‌وام بێت له كار كردن له‌گه‌ڵ یانه له به‌سی كارگێڕی.
له لێدوانێكی تۆڵدۆ له‌گه‌ڵ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌نته‌ر ـدا ووتی…”پشووی هاوینه‌ی ئه‌مساڵه زۆر درێژ ده‌بێت ئه‌مه‌ش به هۆی وازهێنانم له یاری كردنی تۆپی پێ”.
“به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه من به‌رده‌وام ده‌بم له مانه‌وه و كار كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر،هه‌وڵی به‌رز ڕاگرتنی ناوی یانه‌كه‌م ده‌ده‌م”.
تۆڵدۆ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه بۆته یاریزانێكی یه‌ده‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌ر ئه‌مه‌ش له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی كردنی گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی جۆلیۆ سێزار به یانه به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر حۆشحاڵی خۆی كرده‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه.
تۆڵدۆ ڕوونی كرده‌وه…”پێم وایه گروپی ئێمه زۆر باش بوون و ڕێزگرتنێكی زۆر هه‌بوو له نێوان گشت لایه‌ك”.
“دوای به‌ده‌ست گه‌یشتنی سه‌ركه‌وتنه‌كان ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو به‌سه‌ر ده‌ورو به‌ری یانه”.
گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 37 ساڵان له ساڵی 2001 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌نته‌ر كرد وه ڕوونی كرده‌وه كه‌وا نایه‌وێت یاری ماڵئاوای له جیهانی تۆپی پێ ئه‌نجام بدات.
“نه‌خێر من ئه‌م جۆره یارییه ئه‌نجام ناده‌م”.
تۆڵدۆ سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یسی میلان له ساڵی 1987 ده‌ست پێ كرد له دوای سێ ساڵ توانی خۆی بگه‌ینێته تیمی یه‌كه‌م به‌ڵام هه‌رگیز یاری بۆ میلان نه‌كرد و به‌رده‌وام به شێوه‌ی خواستن له ده‌ره‌وه‌ی یانه بوو و یاری بۆ یانه‌كانی ڤیڕۆنا و ترینتۆ و ڕاڤینا كردووه،له ساڵی 1993 چووه ڕیزی یانه‌ی فیۆرێنتینا و دوای هه‌شت ساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ـه‌وه كرد.[/size]