1

بابه‌ت: کچێکی جوان

کچێکی جوان دراوسێی شێخێک ئه‌بێت و کچه‌ حسابی باوکی خۆی ئه‌کات و هه‌میشه‌ خزمه‌تی ئه‌کات! ڕۆژێک شێخه‌ ئه‌چێته‌ بنکڵێشه‌ی کچه‌ و هه‌ر چۆنێک بێت له‌ خشته‌ی ئه‌بات! کچه‌ش ناچار شکایه‌تی خۆی ئه‌باته‌ لای حاکم و حاکمیش شێخه‌ بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێت: "بۆ وات له‌و کچه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ کردووه‌؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێت: "به‌ خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" حاکم دیسان له‌ شێخه‌ ئه‌پرسێت: "باشه‌ تۆ له‌ خوا نه‌ترسایت وا ئه‌م به‌ڵایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا هێنا؟" شێخه‌ش ئه‌ڵێته‌وه‌: "به‌ خوا گه‌وره‌م شه‌یتان پێی کردم!" ئیتر حاکم تووڕه‌ ئه‌بێت و پێ ئه‌ڵێت: "ده‌ گو بخۆ شه‌یتان شه‌یتان! شه‌یتان هیچ ناکات گه‌وادی بۆ تۆ ئه‌کات!