بابه‌ت: له ڕۆژی حه‌شردا
له ڕۆژی حه‌شردا، موسوڵمانێک گوناهی زیاتره له چاکه‌کانی بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک عه‌زاب بدرێت و پێێ ئه‌ڵێن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیماندار بوویت و گوناهه‌کانیشت ئێجگار زۆر نین، بۆت هه‌یه خۆت جۆری عه‌زابه‌که‌ت هه‌ڵبژێریت
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌یگێڕن به‌سه‌ر ژووره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت
ئه‌یبه‌نه ژووری یه‌که‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکیان کردووه به شیشه‌وه و ئه‌یان برژێنن
کابرا به‌بێ سێ‌ودوو ئه‌ڵێ
"ئه‌م ژووره‌م ناوێت
ئه‌یبه‌نه ژووری دووه‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکی له تاوه‌ی گه‌وره گه‌وره‌دا سوور ئه‌که‌نه‌وه
کابرا ئه‌م ژووره‌شی ناوێت
له ژووری سێهه‌مدا خه‌ڵکی له ته‌نووردا ئه‌برژێنن. ئه‌م ژووره‌شی ناوێت
له ژووری چواره‌مدا ئه‌بینێ خه‌ڵکی سه‌رقاڵی گۆرانیوتن و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌لێدانن بۆیه ئه‌م ژووره هه‌ڵئه‌بژێرێت
که ئه‌چێته ژووره‌وه له یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کان ئه‌پرسێت
"ئه‌وه چۆنه وا ئێوه له خۆشی و به‌زم دان؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ
"ئه‌مڕۆ غاز نه‌ماوه تا بمانکوڵێنن