1

بابه‌ت: ئیعجازی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ شه‌ونوێژ ...

شه‌ونوێژ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌م ده‌ردانی‌ هۆڕمۆنی‌كۆرتیزۆل ، كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستن له‌ زیادبوونی‌ له‌پڕی‌ شه‌كر له‌ خوێندا ، هه‌روه‌ها زیادبوونی‌ له‌پڕی‌ فشاری‌ خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌سه‌كته‌ی‌ ده‌ماغ ..

سه‌ركه‌وت جلال


پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت :
شه‌ونوێژبكه‌ن چونكه‌ئه‌وه‌ ڕه‌فتاری‌ چاكه‌كارانی‌ پێش خۆتانه‌ و نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌خواو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ گوناح پاك بوونه‌وه‌یه‌ له‌خراپه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌ له‌لاشه‌ .
كۆمه‌ڵێك نوسه‌ری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ په‌رتووكه‌كه‌یاندا كه‌ له‌ساڵی‌ 1993 چاپ كراوه‌ به‌ناوی‌ (الوصفات المنزلیه‌المجربه‌ وأسرارالشیفا‌و الطبیعیه‌) ده‌ڵێن : هه‌ستان له‌جێگای‌ نوستن به‌شه‌و هاتوو چونێك به‌ناو ماڵدا هه‌ندێك وه‌رزشی‌ كه‌م و شۆردنی‌ ده‌ست و قاچ و هه‌ڵمژینی‌ هه‌ناسه‌ی‌ قوڵ‌ سودی‌ زۆری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌شه‌و نوێژدا دێنه‌ دی‌.
زاناكان ده‌ڵێن : شه‌ونوێژ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌م ده‌ردانی‌ هۆڕمۆنی‌كۆرتیزۆل ، كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستن له‌ زیادبوونی‌ له‌پڕی‌ شه‌كر له‌ خوێندا ، هه‌روه‌ها زیادبوونی‌ له‌پڕی‌ فشاری‌ خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌سه‌كته‌ی‌ ده‌ماغ و دڵ وه‌هه‌روه‌ها شه‌ونوێژ چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی‌ (الاجهاد الزمنی) وه‌بیرو هۆش تیژده‌كات له‌به‌رخوێندنی‌ ئه‌و قورئانه‌ی‌ له‌شه‌وه‌ بێده‌نگه‌دا ده‌خوێنرێت جگه‌ له‌وه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌نگ دانه‌وه‌ی‌ گوێ‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

به‌ خته‌ وه‌ری

2

وه‌ڵام: ئیعجازی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ شه‌ونوێژ ...

ده‌ست خۆش و ماندوونه‌بیت

3

وه‌ڵام: ئیعجازی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ شه‌ونوێژ ...

ماندوو نه‌بی، به‌رده‌وامبه‌، ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ گرنگن.

4

وه‌ڵام: ئیعجازی‌ زانستی‌ پزیشكی‌ شه‌ونوێژ ...

زۆر سوپاس هاورێیان