بابه‌ت: کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش له چه‌ند جۆره زینده‌وه‌رێکی
کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش له چه‌ند جۆره زینده‌وه‌رێکی تازه دۆزراوه‌ی قووڵایی ئۆقیانۆسی ئه‌تڵه‌س
Peyamner - زانایانی به‌ریتانیایی له زانکۆی "ئێبردین"، 10جۆر زینده‌وه‌ری نوێیان له قووڵایی ئۆقیانۆسی ئه‌تڵه‌س دۆزیوه‌ته‌وه. چه‌ند جۆره زینده‌وه‌رێکی جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ که به هۆی ژیانیان له دوورترین شوێنی زه‌وی، که‌متر ناسراون.
به پێی هه‌واڵێکی "مێهرنیوز"ی ئێرانی، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه که به یارمه‌تیی دوایین ته‌کنۆلۆژیای مه‌له‌وانی ئه‌نجام دراوه، ده‌توانێت جۆری بیر کردنه‌وه له‌باره‌ی قووڵایی ده‌ریاکان بگۆڕێت.
له‌م سه‌فه‌ره 6هه‌فته‌ییه‌ی زانیایان که به ئامێری مه‌له‌وانیی کۆنتڕۆڵ کراو له ڕیی دووره‌وه ئه‌نجام درا، ئامێره‌کان بۆ قووڵایی 700مه‌تر تاکو 3600مه‌تر نێڕدران.