بابه‌ت: سوده‌كانی وازهێنان له جگه‌ره!!!!!!
سوده‌كانی وازهێنان له جگه‌ره!!!!!!
وه‌ك ئاشكرایه راپۆرته پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان چه‌ندین جار ئاماژه به زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان كراوه كه چه‌ندین نه‌خۆشی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هاوكات به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه وازهێنان له كێشانی جگه‌ره له چه‌ندین روه‌وه سود به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر له سه‌ره‌تای وازهێنانیهوه به درێژایی كات.
سوده‌كانی وازهێنان له جگه‌ره به‌پێی تێپه‌ڕبونی كات، بریتییه له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- پاش 20 خولهك خوێنی مرۆڤ سروشتی ده‌بێته‌وه.
2- پاش 30 خولهك لێدانه‌كانی دڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه.
3- پاش 8 سه‌عات گازی ژه‌هراوی ئۆكسیدی كاربۆن له خوێندا نامێنێت و رێژه‌ی ئۆكسجین زیاد ده‌كات.
4- پاش 24 سه‌عات رودانی جه‌لته‌ی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه.
5- پاش 48 سه‌عات مێشكی مرۆڤ ئاسایی ده‌بێته‌وه و نیكۆتینی تێدا نامێنێت.
6- پاش 72سه‌عات سوڕی خوێن چالاك ده‌بێت و مرۆڤ به‌ئاسانی ده‌توانێ هه‌ناسه بدات و 30% رێژه‌ی نیكۆتین له‌له‌شدا به‌ته‌واوه‌تی نامێنێت.
7- پاش تێپه‌ڕبونی 14 بۆ 90 رۆژ، سوڕی خوێن ئاسایی ده‌بێت و مرۆڤ هه‌ست به ماندوبون ناكات له‌كاتی رۆیشتندا.
8- پاش 9 مانگ مرۆڤ كۆكه‌ی نامێنێت و هێزی له‌ش زیاد ده‌كات و ماده‌ی قه‌تران له‌له‌شدا نامێنێت، هه‌روه‌ها رێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی سی و بۆری هه‌ناسه و ده‌م كه‌م ده‌كاته‌وه.
9- پاش ساڵێك هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیانه كه‌م ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته هۆكار بۆ توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
gwllchen