1

بابه‌ت: چۆن چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی پێستت ده‌كه‌یت؟ !!!!!!

[size=24]چۆن چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی پێستت ده‌كه‌یت؟ [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/a7189f009f.jpg
PNA - پسپۆڕێكی بواری چاره‌سه‌ر به‌ گیا و رووه‌ك چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی بۆ ئافره‌تانی دووگیان و كه‌سانی زیپكه‌دار و ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت پێستیان سور و سپی بێت خسته‌ڕوو.



عوبێد عه‌بدولعه‌زیز شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌ خۆشیه‌كان به‌ ده‌رمانى گیایی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێری  رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیپكه‌ی ده‌م وچاویان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن له‌رێگه‌ی سابوونی گیایی  پێویسته‌وه‌، سه‌ره‌تا ده‌موچاو به‌ سابون بشۆردرێت و پاشان لیمۆیه‌ك بكاته‌ دووله‌ت هه‌ر له‌تێكی به‌لایه‌كی ده‌موچاویدا هه‌ڵبسوێت .

هه‌روها وتیشى: پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیپكه‌یان هه‌یه‌ دووربن له‌ خواردنی پێستی مریشك و ئاوى مریشك و هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زات.
وتیشی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌موچاویان سپی و جوان بێت، ئه‌وا با 10دانه‌ باده‌م  بێنن و بیشكێنن و ناوكه‌كه‌ی ده‌ربێنن زۆر ووردی بكه‌ن پاشان بیكه‌نه‌ ناو دوو كه‌وچك  شیرى مانگا یان مه‌ڕ، ئینجا بیده‌ن له‌ ده‌موچاویان بۆماوه‌ی كاتژمێرێك  و دواتربیشۆن.

بۆ لابردنی په‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌موچاوی ژنى دووگیان پێویسته‌ 10گرام له‌ زه‌یتى كه‌تان كه‌ له‌بازاردا هه‌یه‌ له‌گه‌ل زه‌یتی" جه‌رجیر"  تێكه‌ڵ بكه‌ن و دواتر به‌ لۆكه‌ بدرێت له‌ ده‌موچاو  بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمیر پاشان به‌ سابون بشۆردرێت

peyamner

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg

2

وه‌ڵام: چۆن چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی پێستت ده‌كه‌یت؟ !!!!!!

dastt xoshbet kak choman

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

3

وه‌ڵام: چۆن چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی پێستت ده‌كه‌یت؟ !!!!!!

swpas bo payamakat

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg