1

بابه‌ت: وه‌رزی دووری..

[size=24][/size]



http://kurdup.com/up/uploads/picture/511a22e205.gif


وه‌رزی دووری..




با بنوسم هه‌ست و سۆزی وه‌رزی خۆم

بابسوتێم دوور له‌ خاک و هۆزی خۆم

با بنوسم بۆت له‌ حاڵی وا شڕم

باله‌پڕ هه‌ستی ده‌روونم ده‌ربڕم

زاره‌ حاڵم بۆ وڵات و زێده‌که‌ت

بوومه‌ ون هه‌ر وه‌ک خه‌یاڵی وێنه‌که‌ت

هه‌ر ده‌مێنم ئاشقی سه‌ودا سه‌رت

با بگا لێم بیرو هۆش و باوه‌ڕت

خۆشه‌ویستم زوبه‌ ڕاکه‌و بێره‌ لام

هاوده‌می ڕۆژگاری تاڵی تۆی له‌ لام

هه‌ڵبڕاوم من له ‌کۆڕی خزم و که‌س

نازی چاوی نازه‌نینت به‌سمه‌ به‌س

وه‌ره‌ ئه‌ی یارم بنوسم وه‌سفه‌که‌ت

وه‌ره‌ با تۆ بی له‌باتی ڕه‌سمه‌که‌ت

وه‌ره‌ با ئه‌وین بناسێ گه‌رمی تین

وه‌ره‌ با ئیتر له‌بیرچێ خاتووزین

ئیشقی فه‌رهاد و جنون گشتی درۆن

کوا ئه‌وه‌ ئیشقن؟!کتابن،با بڕۆن

راسته‌قینه‌ ئیشقی خۆمه‌ تا بمێنم،هه‌ر وه‌هام

کوشته‌یی ده‌ست خۆشه‌ویستی و یادی یاری با وه‌فام...



hiway_2arojh

http://www.up1up2.com/upfiles1/yxB40427.gif

2

وه‌ڵام: وه‌رزی دووری..

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌