بابه‌ت: ژیاننامه‌ی “ولیه‌م شكسپیر (1564ـ 1616ز)”
ئه‌مه شاعیر و شانۆنووسیَكى ئینگلیزه، به گرنگترین شانۆنووسى جیهان دهناسریَت.. به‌رهه‌مه‌كانى رِهواجیَكى زۆریان په‌یدا كرد، هورِهواج پهیداكردنهش له‌به‌ر ژماره‌یه‌ك هۆكار بوو، له‌وانه: شكسپیر به باشى له سروشتى ئاده‌میزاد گه‌یشت و تیَگهیی چى پیَخۆشه و چین ئه‌و شتانه‌ى دهیههژیَنن، ئه‌مه وایكرد كه‌سایه‌تیى شانۆكانى به‌و سیفه‌تانه‌وه بخاته به‌رچاو، كه سنووره‌كانى شویَن و كات دهبهزیَنن و كارانیَك ده‌كه‌ن، بینه‌ر له‌زه‌تیان لیَ وهردهگریَت.
شكسپیر له ژیانى خۆیدا به لانى كه‌م (37) شانۆنامه‌ى نووسیوه، رِهخنهگرهكان تا رِادهیهكى باش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، ئه‌م شانۆنامانه‌ی شكسپیر دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سیَ جۆردا، ئه‌وانیش (كۆمیدیا)، (تراژیدیا)، (شانۆنامه‌ى میَژوویی).
شكسپیر كورِى دایك و باوكیَكه، له خه‌ڵكه ژیان ناوهندهكانن، له شارۆچكه‌یه‌كى بازرگانى بچووك به ناوى (ستراتفورد ـ ئه‌بون ـ ئافون) له‌دایك بوو، سیَیهمى هه‌شت منداڵانى خیَزانهكهى بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌وه‌ڵه‌مه‌ند نه‌بوون، كه‌چى خیَزانهكهیان له‌و شارۆچكه‌یه‌دا پیَگهیهكى به‌رچاویان هه‌بوو، باوكى وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى شارۆچكه‌كه‌یان ههڵبژیَردرا، پاش سیَ ساڵ كرایه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى شارۆچكه‌كه، كه ئه‌مه‌ى دووه‌م به‌رزترین پۆستیَك بوو، كه ههركهسیَك له شارۆچكه‌یه‌كى وه‌هادا ده‌ستى بكهویَت، دواى ئه‌وه‌ش باوكى له (ستراتفورد)دا ژماره‌یه‌ك پۆستى مه‌ده‌نیى وه‌رگرت، له كۆتایی ژیانیدا به كیَشهى مادییه‌وه سه‌رى نایه‌وه.
پیَدهچیَت شكسپیر له (ستراتفورد)دا له‌گه‌ڵ مناڵى ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا له یه‌ك چینى كۆمه‌ڵایه‌تى بووبن، چووبیَته قوتابخانه، بۆ ئه‌و رِۆژگاره له ئه‌وروپا به گشتى و ئینگلته‌راش به تایبه‌تى، ئه‌وه‌ى زمانى لاتینیی بزانیبایه، ئه‌وه به خویَندهوار و رِۆشنبیر داده‌نرا، جا دهشیَت شكسپیر به لاتینى به‌رهه‌مى نووسه‌ره ناوداره‌كانى رِۆمانیی له ویَنهى: (شیشرون، ئۆفید، بلوتوس، سنیكا، تیرنس، ڤیَرجیل)ى خویَندبیَتهوه.
شكسپیر له ساڵى (1852ز) له ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵیدا كچى جوتیاریَكى گوندى (شوترى)ى نزیكه‌ى كیلۆمهتریَك و نیو دوور له (ستراتفورد)ى هیَنا، كه ناوى (ئان هاساوای) بوو و له ته‌مه‌نى بیست و شه‌ش ساڵیدا بوو، واته هه‌شت ساڵ له شكسپیر گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كیَشهى بۆ دروست نه‌كردن، به‌ڵكو به ئاسووده‌یی ژیان، له ساڵى (1853) یه‌كه‌م كچیان بوو، ناویان نا (سوزانا).
تا به‌ر له ساڵى (1594ز)، میَژوونووسان چ به‌ڵگه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نییه ئه‌وه ده‌ربخات كه ئایا شكسپیر تا ئه‌و میَژووه له‌گه‌ڵ چ تیپیَك كارى كردووه.. به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرایه، كه له ساڵى (1594)دا شكسپیر له تیپیى (پیاوانى لۆرد تشامبرلین) كارى كردووه، ئه‌مه‌ش چونكه كاغهزیَكى پاره خه‌رجكردن ماوه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ى ده‌ربارى پاشا ئهلیزابیَسدا نمایشیان كردووه، پاره به شكسپیر و هاورِیَكانى تر‌ى له تیپى ناوبراو دراوه. ئیدى تا كۆتایی ژیانى خۆى، شكسپیر وه‌كو دیارترین ئه‌ندامى ئه‌و تیپه مایه‌وه، كه ئه‌مه به‌ناوبانگترین تیپى له‌نده‌ن بوو. دیاره وه‌كو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، تا ساڵى (1594ز)، شه‌ش شانۆگه‌ریى شكسپیر له له‌نده‌ن پیَشكهش كراوه.
شكسپیر دیاره شاعیریش بووه، له ساڵى (1593ز)دا یه‌كه‌م قه‌سیده‌ى دریَژى به ناونیشانى (فینوس و ئه‌دونیس) نووسیوه، هه‌ر ئه‌و ساڵه رِیچارد فیڵد بۆى چاپ كردووه.
بۆ ساڵى دووه‌میش (رِیچارد فیڵد) هه‌ستا قه‌سیده‌یه‌كى دیكه‌یشى بۆ شكسپیر چاپ كرد، ئه‌ویش به ناونیشانى (ئیغتیێابى لوكریس) بوو، كه پیَشكهشى (ئیرل ساوسمبتون)ى كردبوو. هه‌ردوو ئه‌م قه‌سیدانه هه‌ر له سه‌رده‌مى شكسپیردا چه‌ندین جار چاپ كرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستیان هیَنا، ئه‌وه واى نه‌كرد شكسپیر واز له شانۆ بیَنیَت، به‌ڵكو دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى (1594ز) ده‌رگاى شانۆكان كرانه‌وه، دیسانه‌وه شكسپیر ده‌ستى كرده‌وه به نووسینى شانۆنامهكانى، كه له رِاستیدا له سه‌رده‌مى ئه‌لیزابیس، له ئینگلته‌را هیچ شانۆنووسیَكى دیكه نه‌بوو بگاته ئاستى شكسپیر له هه‌موو رِوویهكى داهیَناندا.
ساڵانى نیَوان (1594 و1608ز)، به ساڵانى ناوبانگ ده‌ركردنى شكسپیر دادهنریَت، كه له‌م ساڵانه‌دا هه‌موو ساڵیَك دوو ده‌قى شانۆیی بۆ تیپه‌كه‌ى ده‌نووسى، جگه له‌وه‌ش وه‌كو ئه‌كته‌ر و بهشداریكهریَكى باشى تیپه‌كه‌ش خزمه‌تى تیپه‌كه‌ى و له رِیَگهیهوهى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد، جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ى كه له‌و ماوه‌یه‌دا شكسپیر له‌سه‌ر شانۆكانى له‌نده‌ن پیَشكهش كران، یان چاپ كران و خرانه كتیَبخانهكان، وه‌كو شانۆنووسیَكى میللى جه‌ماوه‌رى ناسرا، زیاتر له‌وه‌ى وه‌كو شانۆنووسیَكى بلیمه‌ت بناسریَت.
به هاتنهپیَشى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى شانزه‌ى زاینى، شكسپیر ناوبانگى ده‌ركرد، ئه‌مه له كاتیَكدا، كه هیَشتا شانۆگه‌رییه تراژیدییه گرنگه‌كانى وه‌كو: (هاملیَت، عوته‌یل، شا لیر، ماكب)ى نه‌نووسیبوو.
به‌م شیَوهیه شكسپیر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نووسینى شانۆنامهكانى خۆى و به‌رده‌وام ناوبانگیشى بهرهوپیَش ده‌چوو، ته‌نانه‌ت له كۆتا هه‌شت ساڵه‌ى ته‌مه‌نى خۆیدا چوار شانۆنامه‌ى نووسى، ئه‌وانیش بریتین له (سیمبلین، هنری هه‌شته‌م، گه‌رده‌لول، حیكایه‌تى زستان). رِهخنهگران له رِابردوودا له‌و باوهرِهدا بوون شانۆنامه‌ى (گه‌رده‌لول)ى كه له ساڵى (1610ز) نووسى، ئه‌مه دووایین به‌رهه‌مى شكسپیر بووه. هه‌روه‌ها ده‌یانگوت: ئیتر دواى ئه‌وه ئه‌و به شیَوهیهكى نیمچه ته‌واو خۆى خانه‌نشین كردووه و له (ستراتفورد) دانیشتووه. به‌ڵام دواتر ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه شانۆنامه‌ى (هنرى هه‌شته‌م)ى له ساڵى (1613ز) نووسیوه، جگه له‌وه‌ش له هه‌مان ساڵدا شكسپیر خانوویه‌كى له ناوچه‌ى (بلاك فرایرز)دا كرِیوه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات شكسپیر یهكرِاست و به یه‌كجار (له‌نده‌ن)ى جیَنههیَشتووه، به‌ڵكو به قۆناغ جیَى هیَشتووه و گهرِاوهتهوه (ستراتفورد).
سه‌ره‌نجام له ساڵى ( 1616 ز)دا شكسپیر له ته‌مه‌نى په‌نجاو دوو ساڵیدا سه‌رى نایه‌وه، به‌وه‌ش شانۆى ئینگلیزى ناودارترین و گرنگترین نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و بلیمه‌تى خۆى له‌ده‌ست دا.
سایتی (نوسین)