بابه‌ت: له‌وه‌رزی هاویندا چۆن پێستت ده‌پارێزیت؟
[size=24]لێكۆڵه‌ڕه‌وان له‌سه‌ر چۆنێتی پاراستنی پێست له‌هاویندا ئه‌م ڕێنماییانه ده‌خه‌نه ڕوو، كه پێویسته ڕۆژانه گرنگیان پێبدرێت، تا پێستێكی گه‌شاوه‌و جوانتان هه‌بێت.
ئاو به‌رێژه‌ی (60%) له له‌شدا هه‌یه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی ته‌مه‌ندا ئه‌و ئاوه له‌جه‌سته‌دا كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوون‌و چرچبوونی پێست، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌م ئاوی جه‌سته‌وه زیان به‌پێست نهگهیهێت، پێویسته ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (8) هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆین، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌گه‌ڵ خواردندا مه‌عده‌نووس بخۆن، چونكه سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینی (C) یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێستتان به‌هێز بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێستێكی گه‌شاوه‌تان هه‌بێت، زۆرگرنگی به‌خواردنی میوه بده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و میوانه‌ی كه ڕه‌نگیان سوور‌و پڕتهقاڵییه.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان ڕایانگه‌یاندووه، بۆئه‌وه‌ی پێستێكی نهرمو ناسكتان هه‌بێت، ڕۆژانه قاپێك برۆكلی سووركراوه بخۆن، چونكه برۆكلی سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینه‌كانی (A،C) ین، هه‌روه‌ها پێویسته له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار ماسی بخورێت، چونكه ماسی كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێست هه‌یه، به‌هۆی هه‌بوونی چه‌وه‌ری سركهكانی (ئۆمێگا-3) له‌ناویدا.
له‌كۆتاییدا لێكۆڵه‌ڕه‌وان ڕێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌نه هاوڵاتییان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ‌جار بۆ ماوه‌ی (45) چل‌و پێنج خولهك ڕیێبكهن، تا سووری خوێن به‌باشی بجوڵیت، ئه‌وه‌ش گاریگه‌ری له‌سه‌ر جوانكردن‌و گهشاوهكردنی پێست هه‌یه.
[/size]
[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]
[size=24]كه له ده ستمابوویت نه م ئه زانی كێم له ده سته.[/size]
[size=24]كه له ده ستم دایت زانیـم كــێم لــه ده سـت داوه.[/size]