بابه‌ت: ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌م جار ده‌گاته كۆتای یاریه‌كانى مۆندیال
[size=16]هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا
گه‌یشته یاری كۆتایی جامى جیهانى ، پاش ئه‌وه‌ى له یاریه‌كى قورس‌دا به
گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا برده‌وه .
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا‌و ئه‌لمانیا له یارى پێش كۆتایی جامى جیهانى 2010ى ئه‌فریقای باشوور كاتژمێر 9,30 خولهك به‌كاتى كوردستان له یاریگاى موزیس مابیدا له شارى دیربان ڕووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه ، وه پاش ئه‌نجامدانى یاریه‌كى به‌هێز له نێوان هه‌ردوولادا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا توانى به ئه‌نجامى گۆلێكى زێرین یاریه‌كه بباته‌وه‌و بگاته كۆتای مۆندیالى 2010ى ئه‌فریقاى باشوور ، به‌مه‌ش ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژوودا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا بگاته كۆتایی یاریه‌كانى جامى جیهانى .
ئیسپانیا توانى له رێگه‌ى یاریزان كارلس بۆیۆل له ده‌قه‌ى 72دا تاكه گۆلى سه‌ركه‌وتنى خۆی تۆماربكات ، به‌مه‌ش له ئه‌لمانیاى برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتای مۆندیال .
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا نه‌یتوانى بگاته یاری كۆتایی مۆندیالى 2010ى ئه‌فریقاى باشوور ، به‌لام بۆ پله‌ى سێیه‌م چواره‌م ڕووژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ڕووبه‌ڕووى ههڵژاردهى ئۆرگواى ده‌بێته‌وه .
شایانى باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا‌و ئه‌لمانیا پێشتریش سێ‌جار له جامى جیهانىدا به‌یه‌كگه‌یشتوون ، ئه‌وانیش له ساڵانى 1966 و 1982 و 1994 دابووه ، كه دووجار ئه‌لمانیا به 2/1 سه‌ركه‌وت و جارێكیشیان 1/1گۆڵ یه‌كسان بوون .
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو له نێو یاریگاى سوكر سیتى له پایته‌ختى باشوورى ئه‌فریقا جوهانسبورگ له یارى كۆتای مۆندیالدا ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵبژارده‌ى هوله‌ندا ده‌بێته‌وه .
شایانى باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا‌و ئه‌لمانیا له یاری كۆتایی جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا (یۆرو 2008)یش بهیهكگهیشتبوون و تێیدا ئیسپانیا به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وت >سه‌رچاوه كوردستان سپۆرت [/size]