بابه‌ت: ئاخ بۆ مرۆڤ
ئاخ بۆ مرۆڤ
له‌دووره‌وه كهدهمناسی
لێی نزیك بوومه‌وه تا نزیكترین ماوه‌و كات
چه‌نده حه‌زبه بینینی ئه‌كه‌م
كه‌چی هه‌رگیز نه‌مبینی
ئاخ!خۆزگه ئه‌مبینی
تاكو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تێڕوانینم سه‌راپای ناخم پاك بكردایه‌ته‌وه‌و
دڵی پڕ خه‌راباتم بگهشایهتهوهو
سهرابی دڵم پڕ گوڵ بكردایه.
ئه‌ی خه‌ڵكینه گومان له‌چی ده‌كه‌ن
له‌له‌دایك نهبوویهكی دروست نهبوویهكی یهكهمێكی بێ سه‌ره‌تایه‌كی كۆتایه‌كه‌ی بێ كۆتایه‌كی ئاماده بوو له‌هه‌موو شوێنێك
ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! به‌ڕاستی جێی گومانه
به‌لای گوڵێكی سووردا تێ په‌ڕیم سیس بوونی پێوه دیاربوو
به‌لای كۆتره ڕه‌شه باڵ سپیهكهمدا تێپه‌ڕیم غه‌مباری پێوه دیاربوو
بۆلای ئه‌ستێره‌كان گه‌شتم كرد تووڕه‌ییان پێوه دیابوو
به‌ناو ناخمدا گه‌ڕام پڕهیوایی و ترسی تێدابوو
كهلێیانم پرسی هه‌موویان یه‌ك ده‌ردیان هه‌بوو
له وه‌ڵامیشدا گومانی عه‌قڵیه‌ت بوو
چونكه گومان له جوانترین زات ده‌كه‌ن
به‌ڵام نا گه‌ر ئێستا گه‌ر ئێستا گومان كه‌م بووبێته‌وه ئه‌وا بێ گوێرایه‌ڵی زۆربووه.
ئه‌ی زاتی حه‌ق
چاوه‌كانم حه‌ز به‌بینینت ئه‌كه‌ن
خۆ له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌تبینن
به‌ڵام له‌دوای بینینی ڕاسته‌قینه‌ی خودی خۆتن
ئای! واوه‌یلا بۆخۆم و چاوه‌كانم
باشه چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌موو جوانیه ببینن
چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو جوانیه ئه‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌كان له‌به‌ری دادهرووخێنو ده‌توێنه‌وه
ئای! حه‌زم لێیه ده‌ستێكم بهسینهدا بێنی تاكو هه‌رچی خه‌راباتی دڵ و ناخم هه‌یه هه‌مووی له‌ناو بچێ و
له‌خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و عه‌شقتدا بتوێمهوهو رۆحم ئاوێته‌ت بێ.
زۆر گه‌ڕام به‌دوای جوانیهكانتدا
تالهجوانیهكانت به‌خته‌وه‌ریم ده‌ستكه‌وێت و بتدۆزمه‌وه
گه‌ڵاو گوڵی ڕووه‌كه‌كان له‌گه‌ڵم خه‌نده ده‌كه‌ن
خۆشی بۆدڵم بانگ ده‌كه‌ن
چه‌نده خۆشه ئه‌وه‌من تۆم دۆزیه‌وه
ههرلهتۆشدا خۆم دۆزیه‌وه
جارێكی تر چاوم به‌دونیا هه‌ڵێناوه
ئه‌وه‌من چی ده‌بینم؟
ئه‌و هه‌موو قهشهنگیه
ئه‌و هه‌موو عه‌شقه
وادیاره خۆر‌و مانگیشت شه‌یدایه
ئه‌وه چیه هه‌موو شتێك یادت ئه‌كه‌ن
ئه‌و هه‌موو عه‌شقه‌یان له‌كوێوه هێناوه
تاكو منی وێڵیش به‌ده‌سته‌ی بێنم
به‌ڵام بۆ هه‌موو مرۆڤێك عه‌شقت نیه؟
ئاخ بۆمرۆڤ ئه‌وه چ سهرگهردانیهكو بێ ئاگاییه‌كه؟
خۆدهیانهوێ زاتی پاكت تووڕه بكه‌ن
ئاخ! ئاخ! ئاخ! بۆمرۆڤ!
چۆن گومڕاییی به ئه‌وینی حه‌زره‌تی حه‌ق ده‌گۆڕنه‌وه
ئاخ! بــــۆ مرۆڤ
ئاخ بۆ بێ وه‌فاترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی!.
موسلیم غه‌مگین