بابهت: پاش ستەمە گەورەكەی مەكسیك،(ڕۆسێتی) وازی هێنا
پاش ستەمە گەورەكەی مەكسیك،(ڕۆسێتی) وازی هێنا
ناوبژیوانی بەتوانا و بەئەزموونی نێودەوڵەتی (ڕۆسێتی) ئیتاڵی بڕیاری وازهێنانی لە كاری ناوبژیوانێتی بەگشتی هێنا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (ڕۆسێتی) گووتی بریاری وازهێنانم بەڕاوێژكردن بووە لەگەڵ هاوسەركەمداو، پەیوەندی بە تەمەن و باری تەندروستی و باری كۆمەڵایەتی خۆمەوە هەیە.
هەروەها جەختی كردەوە كە بڕیارەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە هەژماركردنی ئەو گۆڵە نادروستەوە نییە كە بۆ (كارلۆس تێڤێز)ـی هەژمار كرد لەكاتی یاری نێوان ئەرژەنتین و مەكسیكدا لە میانەی یارییەكانی قۆناغی شازدەی مۆندیالدا.
جێی باسە بەهۆی هەژماركردنی ئەو گۆڵەوە (ڕۆسێتی) لەلایەن "فیفا"ـەوە سزا درا و لە بەڕێوەبردنی یارییە نێودەوڵەتییەكان بێبەش كرا. هەر بۆیە پێدەچێت بڕیاری وازهێنانی پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە سزاكەی "فیفا"ـەوە هەبێت.
ههولێر