بابه‌ت: پێبكه‌نه پاره‌ت واصله
[size=24]1---دوو دزی ته‌مه‌ڵ
گه‌یشتنه‌وه ماڵ له بڕینی بانقێک
بابزانین چه‌نده پاره‌که، یه‌که‌میان گووتی
دزی دووه‌م: تاقەتم نیه خه‌وم دێ، به‌یانی خۆیان حیسابی ده‌که‌ن و له ته‌له‌فزیۆن پێمان ده‌ڵێن.
\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\
2---کابرایه‌کی ڕه‌زیل میوانی دێت چایی تاڵیان بۆ تێده‌کا ده‌لێته میوانه‌کان جار جار سه‌یری ئه‌م قه‌نده‌ی سه‌ر سهڵاجه بکه‌ن و چای دیشله‌مه بخۆن
یه‌کێ له میوانه‌کان داڵغه‌ی لێده‌دا و ماوه‌یه‌ک سه‌یری شه‌کره‌که ده‌کا
کابرای ڕەزیل گووتی:
چاوت لەسەر شەکرەکە لابە خۆ نەمگووت چای شیرین بخۆ...
\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\
3---شێتێک له پرسه‌ی باوکی‌دا جوان خۆی ئه‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ مامی و باقی خزماندا ئه‌وه‌ستێت و وه‌کو ئه‌وان له‌به‌ر خه‌ڵک هه‌ڵئه‌ستێت و به‌خێرهاتنی خه‌ڵکی ئه‌کات. که‌سوکار ئه‌که‌ونه چرپه‌چرپ له نێوان خۆیاندا و ئه‌ڵێن ڕه‌نگه مردنی باوکی کاری تێ کردبێت و بیری کردبێته‌وه و چاک بووبێت. ئه‌مان له‌م مشتومڕه‌دا ئه‌بن شێته‌که ڕوویان تێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی باوکم بۆ دیار نییه؟
[/size]