بابه‌ت: لاوازی کــــهســــایـــــــــهتـــــــــی!!!!
[size=24]لاوازی که‌سایه‌تی[/size]
[size=24]لاوازی که‌سایه‌تی : [/size]بریتییه له کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند سیفه‌تێکی نادروست و نه‌شیاو له مرۆڤدا که جیای ده‌کاته‌وه و ئه‌ی گۆڕێ له گه‌ڵ که‌سایه‌تی به هێزدا ، وه له گرنگترینیان : نه‌مانی عه‌زیمه‌ت و متمانه بوون به خودی خۆی.
[size=24]نیشانه‌که‌ی : [/size]لاوازی بڕیاردان ، گۆڕانکارییه‌کی خێرا له بۆچوندا ، ئاسانی خۆ به ده‌سته‌وه‌دان ، خێرا کارتێکردنی که‌سانی تر له سه‌ری نه‌مانی جێگیر بوون له سه‌ر ڕایه‌ك .
[size=24]هۆکاره‌کانی :[/size] گه‌شه‌کردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌ڵه و نه‌شیاو له لایه‌ن دایك و باوك و که‌سوکار ، نه‌بونی پێدانی هه‌لێك بۆ ته‌عبیرکردن له ڕاو بۆچوونه‌کانی له ته‌مه‌نی مناڵیدا ، هه‌روه‌ها ڕێگرتن له ڕاو بۆچوونه‌کانی له سه‌رده‌می مناڵیدا ، پشت به‌ستنی ته‌واو به دایك و باوکی یان یه‌کێکیان ، که‌می زانست ، شه‌رمنی و هه‌روه‌ها ترس له‌وه‌ی که گاڵته به ڕاو بۆچوونه‌کانی بکرێت .
[size=24]چاره‌سه‌ر : [/size]پێدانی هه‌لێك بۆ ده‌ربڕینی ڕاو بۆچوونه‌کانی له دانیستنه‌کانی تاکی و کۆمه‌ڵی دا و هاندانی له سه‌ر ئه‌و کاره و سوپاس کردن و ده‌ست خۆشی له‌سه‌ر ڕاو بۆچوونه‌کانی و ده‌ست نیشانکردنی گرنگترینیان ، وه دڵنیا کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو تاکێك گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له کۆمه‌ڵگادا ، وێنه‌ی به‌ردێکی بچووك ده‌بینێ بۆ ده‌بێته به‌ر به‌ستێکی گه‌وره ؟!
دوور خستنه‌وه له‌و فێرکارو په‌روه‌رده‌کارانه‌ی که دیموکراتی نین و ڕێز بۆ ئازادی و ڕاو و بۆچوونه‌کانی دانانێن ، وه بردنیان بۆ لای ئه‌و مامۆستا و په‌رۆشانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕاو بۆچوون و بیر و بۆچوونی که‌سانی تر هه‌یه ..
hanasakam