1

بابه‌ت: ژنی‌ جوان زیان به‌ ته‌ندروستی‌ پیاو ده‌گه‌یه‌نێت

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ زانكۆی‌ ڤاله‌نسیا ئه‌نجام دراوه‌  ده‌ركه‌وتوه‌ مانه‌وه‌ی‌ پیاوێك بۆماوه‌ی‌ 5 ده‌قیقه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێكێكی‌ سه‌رنج راكێش  رێژه‌ی‌ كرۆتیزۆڵ له‌ خوێنی‌ پیاوه‌كه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌  بلاویكردوه‌ته‌وه‌  كورتیزول  بریتیه‌ له‌ هۆرمۆنی‌ له‌باربردن له‌ جه‌سته‌دا ، رونیشیكردوته‌وه‌  جه‌سته‌ له‌كاتی‌  توشبونی‌ به‌ حاله‌تی‌ له‌باربردنی‌ جه‌سته‌یی‌ یاخود ده‌روونی‌  په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵه‌وه‌.
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌له‌نیوان 84 پیاودا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ جواندا  له‌ ژوورێكدا ده‌مێننه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ دروست ده‌بێت و به‌لاَم به‌ بوونی‌ پیاوێكی‌ دیكه‌ له‌هه‌مان ژووردا باری‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ هه‌ردوو پیاوه‌كه‌ ئاسایی‌ ده‌بێت .
توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك پیاو له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌گونجێن و خۆیان به‌ جوانتر ده‌زانن به‌لاَم  له‌زۆربه‌ی‌ پیاوه‌كاندا حاله‌تی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كرۆتیزۆڵ تۆمار ده‌كرێت .


سلێمانی