1

بابه‌ت: زانایانی ئایینی: هاوسه‌رگیريی (عورفی)

زانایانی ئایینی: هاوسه‌رگیريی (عورفی) هاوسه‌رگیریی نییه‌ و به‌دڕه‌وشتییه‌
دوورگه‌- دوێنێ له‌میانی سیمینارێكدا به‌ناوی (ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی خێزان ده‌بنه‌وه‌) كه‌ له‌ زانكۆی (ئه‌زهه‌ر) له‌ وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌چوو، له‌م سیمیناره‌دا هه‌ریه‌ك له‌ (دكتۆر عه‌بدوڵڵا حوسێنی) و دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌بدولسه‌لام) و (دكتۆر عززه‌دین ساوی) و (دكتۆر نه‌یبیل سمالۆتی) و (دكتۆر ئه‌لیهام دهنی) و (دكتۆر حوسێن محه‌مه‌د حوسێن) به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ هاوسه‌رگیری (عورفی) له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بوونی نییه‌ و ئه‌وه‌شی كه‌ ئه‌مڕۆ پێیده‌گوترێت هاوسه‌رگیری (عورفی) هاوسه‌رگیری نییه‌ و به‌ڵكه‌ به‌دڕه‌وشتییه‌. هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ هاوسه‌رگیری وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ حه‌رامه‌، هاوكات شیرازه‌ی خێزانیش تێكده‌دات و ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌دڕه‌وشتی و تێكچوونی ئاكاری موسڵمانان. هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا زانایان داوایان كرد كه‌ ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ له‌ میسر و ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامیدا حه‌رام بكرێت، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌ به‌ردڕه‌وشتییه‌وه‌ به‌دوور بێت.